كونسوڵخانەی ئەمریكا پێشوازی لە هەڵوەشاندنەوەی رێنمایی كاری میدیایی دەكات

10:58 - 2024-02-17
کوردستان
377 جار خوێندراوەتەوە

كونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكا پێشوازی لە بڕیاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێنمایی نوێی رێكخستنی كاری میدیایی.
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و پێشوازی لە بڕیارەكەی وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم دەكات و هەڵوەشاندنەوەی رێنماییەكان بە دەرخەری بە دەنگەوەهاتنی حكومەت دەزانێت بۆ "ئەو نیگەرانیانەی لە لایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەوڵە ناوخۆییەكانەوە بەرزكرانەوە بەمەبەستی باشكردنی دۆخی ئازادیی راگەیاندن".
پێشتر وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان رێنمایی تایبه‌ت به‌ (ڕ‌ێكخستنی كاری میدیایی له‌ هه‌رێمی كوردستان) هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ كه‌ "دیاریكردنی پێوه‌ره‌كانی ناوه‌ڕ‌ۆكی میدیاكانی دابووه‌ ده‌ست حكومه‌ت".
ئه‌م رێنماییه‌ له‌ساڵی رابردوودا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌ریكرد، كه‌  ناڕ‌ه‌زایی رۆژنامه‌نوس و راگه‌یاندنكار و نووسه‌رانی لێكه‌وته‌وه‌، به‌تایبه‌تی كه‌ رێوشوێنی بۆ ئازادی بڵاوكردنه‌وه‌و قسه‌كردن دانابوو.
وه‌زاره‌تی ر‌ۆشنبیری و لاوان به‌یانی ژماره‌ (1)ی ساڵی 2024ی ده‌ركرد و له‌ رۆژنامه‌ی (وه‌قایعی كوردستان) ژماره‌ (314) له‌ ر‌ۆژی 28/1/2024 بڵاوكرایه‌وه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ر‌ێنمایی ژماره‌ (1)ی ساڵی 2023 تایبه‌ت به‌ (ر‌ێكخستنی كاری میدیایی له‌ هه‌رێمی كوردستان).

#ئەمریكا

بابەتە پەیوەندیدارەکان