سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند به‌رپرسیارێتی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌لێكسی ناڤاڵنی سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی روسی، له‌ئه‌ستۆی سه‌رۆكی روسیادایه
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند کە ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیا به پله‌ی یه‌كه‌م به‌رپرسیاره له گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌لێكسی ناڤاڵنی له زینداندا و نابێت كه‌س فریو بدرێت، نه له روسیا، نه لێره، نه له هیچ شوێنێكی جیهان".
بایدن وتیشی"سەرۆکی روسیا هەر بەتەنها هاووڵاتیانی وڵاتی دیکەی نەکردۆتە ئامانج، وەک ئەوەی لە ئۆکرانیا دەیبینین، بەڵکو تاوان دژ بە گەلەکەی خۆشی ئەنجام دەکات"
لە 16ی شوباتی 2024، راگەیاندکانی روسیا مردنی ئه‌لێكسی ناڤاڵنی، سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی روسیایان لەنێو زیندان بڵاوکردەوە.