پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی خاتوو حاجی عاسمی حاجی مارفی مسگەر

02:36 - 2024-02-17
کوردستان
178 جار خوێندراوەتەوە


دڵگرانبووین بە کۆچی دوایی خاتوو (حاجی عاسمی حاجی مارفی مسگەر) هاوسەری خوالێخۆشبوو مام ئەحمەدی دادی تێکۆشەر، کەسایەتیی دیاری گەلەکەمان و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە تێکۆشەر و سەربەرزەکەیان دەکەم کە رۆڵیان لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد دیار و بەرچاوە.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەهەموو لایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان