بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماری لەدایکبوونی لە نەخۆشخانەی منداڵبوون بڵاوکردەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: مانگی رابردوو لە 1/1 تاکو 31/1/2024 ژمارەی لەدایکبووان لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری شاری سلێمانی بریتییە لە 838 منداڵ. کە لەو ژمارەیەدا 425 منداڵ كوڕ بوون و 413 منداڵ كچ بووە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا لەو ژمارەیە 439 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 399 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.
تەندروستی سلێمانی ئەوەشی ئاشکراکرد: 266 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵكراون و 19 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و دوو حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و 136 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە و هەروەها هەزار و 256 سۆنەریش گیراون.