پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی عیراق هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر كۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ڕاگەیاند

06:53 - 2022-03-24
عیراق
957 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

هادی سەلامی پەرلەمانتاری سەربەخۆی عیراق هەڵوێستی پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی بەرامبەر كۆبوونەوەی شەممەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئاشكراكرد و رایگەیاند پەرلەمانتارە سەربەخۆكان ئامادەی ئەو كۆبوونەوەی پەرلەمان نابن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.

راشیگەیاند سەپاندنی یەك كاندید بۆ سەرۆكایەتی كۆمار كە هەڵوێستی جوداخوازی هەبێت و ئاماژەی تری لەسەربێت یەك ناگرێتەوە لەگەڵ ئەركەكانی سەرۆك كۆماری عیراق كە بەپێی دەستوور دیاری كراوە، هەربۆیە ئەوان وەك پەرلەمانتارە سەربەخۆكان بڕیاریاندا بەوەی ببنە ئۆپۆزسیۆنی ئەرێنی كە خزمەتی گەل دەكات.
لە سایتە عیراقییەکانەوە

#عیراق #ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان