پەیامی پیرۆزبایی هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا بۆ خاتوو پەروین بوڵدان

10:43 - 2025-06-03
کوردستان
172 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی دەستنیشانکردنی بە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، رفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خاتوو پەروین بوڵدان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەگەرمی و لەدڵەوە پیرۆزبایتان لێ ئەکەم، بەبۆنەی دەستنیشانکردنتان وەک جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی تورکیا.
ئومێدەوارم لەم ئەرکە گرنگ و گەورەیەدا سەرکەوتووبن و دڵنیام بەئەزموون و لێوەشاوەییتان لە هەوڵی بێوچانت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری بەردەوام دەبیت و فاکتەری چەسپاندنی ئاشتەوایی و لێکنزیکردنەوەو برایەتی زیاتر دەبیت.
خۆشحاڵین لەمڕۆدا، هەوڵە مێژووییەکەی سەرۆک مام جەلال لەڕابردوودا، بۆ پرۆسەی ئاشتی گەشتۆتە سەرەتای نەمانی توندوتیژی و هاتنەئارای ئاشتیی سەرتاسەری، لەسەر رێباز و رێگەی سەرۆک مام جەلال، وەک هەمیشە پشتیوان و هاریکارتانین.

رفعەت عەبدوڵڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان