لە چین ئەمساڵ ساڵی ئەژدیهایە

11:24 - 2024-02-18
دووتوێ
288 جار خوێندراوەتەوە

شەممەی رابردوو لە وڵاتی چین یەکەمین رۆژی سەری ساڵی تازەیان بوو، بەو بۆنەیەوە ماوەی هەشت رۆژ پشوو دەبێت، لە هەفتەی رابردوودا کەرنەڤاڵی ماڵئاوایی لە ساڵی رابردوو کراو بە گوڵ و خۆشی و شادییەوە پێشوازی لە ساڵی نوێ کرا، خێزانەکان لەسەر یەک سفرە کۆبوونەوە و بەدرێژایی ئەو رۆژانە بەیەکەوە جەژنیان بەڕێکرد.
هاوکات سەری ساڵیان دەکەوێتە بەرامبەر نوێبوونەوەی خولی بورجە چینییەکان کە هەر 12 ساڵ جارێک سەرلەنوێ دەستپێدەکاتەوە و هەر ساڵەی گوزارشت لە گیاندارێک دەکات، ئەم خولەش ئەژدیهایە، بەپێی نەریتی چینیەکان ئەگەر کەسێک لە ساڵەکانی 1940 یان 1952، 1964، 1976، 1988،2000 ،  2012، 2024 لە دایک بوبێ ئەوا بورجەکەی ئەژدیهایە و لە دیارترین سیفاتەکانی بەهێزی و زیرەکی و لێهاتووییە، هەمان بورجی ئەکتەری ناودار «بروسلی» دەبێ هەفتەی رابردوو ئەژدیهاکان لە هەموو کەس دڵخۆشتر بوون. 
سەرچاوە: DW 

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان