بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی سەبارەت بە گرفتەکانی پڕۆژەی ئاوی دوکان_ سلێمانی، کە بەهۆی شەپۆلی بارانەوە زیانی بەرکەوتبوو، رایگەیاند: تیمەکانی كارەبایی پڕۆژەی ئاوی دوكان - سلێمانی (هێڵی دوو) لەكاركردنن بۆ چارەسەری كێشەکان و بە چەند تیمێک سەرقاڵی نۆژەنکردنەوە و سیانەکردنن.
هەروەها وتیشی تیمێکی كارەبایی لە فیدەری وێستگەی كۆتەڵ هەوڵەکانیان بە تەواوی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی بەزووترین كات ئاو بگاتەوە بە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی.