ئاستی ئاوی دوکان دوو مەتر بەرز بۆتەوە

10:10 - 2024-02-18
کوردستان
512 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەری بەنداوی دوکان رایدەگەیەنیت کە ئاستی ئاوی بەنداوەکە نزیكەی دوو مەتر بەرزبۆتەوە، ئێستا 33٪ی ئاوی بەنداوی دوكان پڕبۆتەوە.

كۆچەر جەمال، بەڕێوبەری بەنداوی دوكان رایگەیاندووە کە  ئەو شەپۆلی باران بارینەی رووی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كرد، كاریگەرییەكی باشی لەسەر ئاوی بەنداوی دوكان هەبوو، بەو پێیەی ئاستی ئاوی بەنداوەكە لە ماوەی چەند رۆژێكدا نزیكەی دوو مەتر بەرزبۆتەوە.

بەڕێوبەری بەنداوی دوكان وتیشی، "ئێستا بە كۆی گشتی 33٪ ئاوی بەنداوی دوكان پڕبووەتەوە، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیش ئەگەر باران بارینی زیاتر لە مانگەكانی ئادار و نیساندا بێت ئەوا پێشبینی دەكرێت ئەو رێژەیە زیاتر ببێت".

# بەنداو

بابەتە پەیوەندیدارەکان