جه‌واد حه‌یده‌ری
رۆژی هه‌ینی 16/2/2024 شه‌سته‌مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن به ئاماده‌بوونی زیاتر له 450 سه‌رۆك و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری و بڕیارده‌ری باڵا له 180 وڵاتی جیهان له شاری میوشن له ئه‌ڵمانیا به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی كێشه ئه‌منییه‌كانی جیهان و جه‌نگی غه‌زه و جه‌نگی نێوان روسیا و ئۆكرانیا، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، قه‌یرانی دارایی و ژینگه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ستیپێكرد، له كاتێك ئێران و روسیا ، هه‌روه‌ها بنیامین ناتانیاهۆ بۆ ئه‌و كۆنفرانسه بانگهێشت نه‌كراون و بۆ یه‌كه‌مینجاریشه كه زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌و كۆنفرانسه‌دا به‌شداری ده‌كات.
به وته‌ی شاره‌زایان بانگهێشتنه‌كردنی ئێران و روسیا بۆ ئه‌و كۆنفرانسه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه زۆربه‌ی پرسیاره‌كان له‌و كۆنفرانسه رووبه‌ڕووی ئه‌و دوو وڵاته ده‌كرێته‌وه و هاوكاتیش بانگهێشتنه‌كردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ كۆنفرانسه به رای چاودێرانی سیاسی پابه‌ندنه‌بوونی ناتانیاهوو به هۆشدارییه‌كانی سه‌رانی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی سه‌باره‌ت به راگرتنی جه‌نگ له غه‌زه و ئازادكردنی دیله‌كانه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئاماژه‌ی پێبكرێت بانگهێشتكردنی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه كه وه‌ك تاكه سه‌رۆكی حزبێك له هه‌رێمی كوردستان و عیراق بۆ ئه‌و كۆنفرانسه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه له هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی و محه‌مه‌د شیاع سودانی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ ئه‌و كۆنفرانسه بانگهێشت كراون.
ئه‌مساڵ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له كاتێكدا به‌ڕێوه ده‌چێت كه جیهان رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی ئه‌منی و ئابووری و سیاسی و ژینگه‌یی بۆته‌وه كه به وته‌ی شاره‌زایانی سیاسی جیهان جارێكی دیكه له دوای 60 ساڵ رووبه‌ڕووی بارودۆخێكی زۆر ئاڵۆز و په‌شێو و مه‌ترسیدار بۆته‌وه.
كۆنفرانس ئاسایشی میونشن چییه و چ ئامانجێكی هه‌یه؟
ئه‌و كۆنفرانسه له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارددا له پاییزی ساڵی 1963 له ئه‌ڵمانیای خۆرئاوای ئه‌وكات به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی مه‌سه‌له‌ی ئاسایش له نێوان دوو وڵاتی ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا و ئه‌مریكا، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك رووناكبیر و چالاکوانه‌وه به تایبه‌تی دوو كه‌س به ناوه‌كانی ئیڤاڵد ڤۆن كلیست، یه‌كێك له خه‌باتگێڕانی دژی نازیسم و ئێدڤارد تایله‌ر فیزیازانی ئه‌ڵمانیا دامه‌زراوه. ئه‌و كۆنفرانسه كه ناسراوه به (MSC) سه‌ره‌تا وه‌ك ئێستا ئاوا به‌رفراوان و گشتگیر نه‌بووه و ژماره‌ی به‌شداربووان له‌و كۆنفرانسه به ده‌یان كه‌س ده‌خه‌ملێندرا. ئه‌و كۆنفرانسه سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌نجومه‌نێك وا بوو كه سه‌باره‌ت به بابه‌ته ئه‌منی و ئاسایشی كۆده‌بوونه‌وه كه ئه‌و كات زیاتر دوو وڵاتی ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، زیاتر له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد كۆده‌بوونه‌وه و تاوتوێی بارودۆخه‌كانیان ده‌كرد. به‌ڵام دواتر ورده ورده ژماره‌ی به‌شداربوون رووی له زیادبوون كرد به شێوه‌یه‌ك كه لە دوایین كۆنفرانسدا زیاتر له 450 سه‌رۆك و وه‌زیر و بڕیارده‌ری باڵا له 180 وڵاتی جیهان به‌شدارییان تێدا كردووه و شاری میونشن بۆته مه‌كۆی كۆبوونه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌داران و شاره‌زایان بۆ گۆڕێنه‌وه‌ی بیروڕا له‌باره‌ی كێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، تایبه‌ته‌كانی ئاسایش و ئابووری و ژینگه و كه‌شه‌وهوا.
كۆنفرانسه‌كه هه‌میشه له هۆتێل « بایه‌ریشه‌ر هۆف»
(Bayerischer Hof) كه هۆتێلێكی گرانبه‌های پێنج ئه‌ستێره‌ییه به‌ڕێوه ده‌چێت كه 40 هۆڵی كۆنفرانس و 340 ژووری هه‌یه، ئه‌و هۆتێله هه‌میشه شوێنی میوانداریکردنی كۆنفرانسه جۆراوجۆره‌كانە كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له كۆنفرانسێكی ناوچه‌ییه‌وه بۆ نێوده‌وڵه‌تی
له‌راستیدا كۆبوونه‌وه‌كانی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵاتداران و كه‌سانی خاوه‌ن را و شاره‌زایه سه‌باره‌ت به كێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و خستنه‌ڕووی رێكاره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وه‌ك تیرۆر، چه‌كی ئه‌تۆمی، قه‌یرانی دارایی، گه‌رمبوونی زه‌وی و كه‌شوهه‌وا، ژینگه، هه‌ژاری، بێكاری و ... هتد.
له دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی سارد ژماره‌ی به‌شداربووان له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن رووی له زیادبوون كرد و هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و كۆنفرانسشه زیاتر بوون.
له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان و ده‌ستپێكردنی جه‌نگی سارد له‌نێوان دوو جه‌مسه‌ری خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا و دابه‌شبوونی ئه‌ڵمانیا به سه‌ر دوو ئه‌ڵمانی خۆرهه‌ڵات و ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا، هه‌ندێك له رووناكبیر و شرۆڤه‌كار و چاودێرانی سیاسی ئه‌ڵمانیا پێیان وابوو له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگێكی گه‌وره‌ی جیهانی له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان ئه‌وا ئه‌ڵمانیا ده‌بێته هێڵی پێشه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه و ئه‌و وڵاته به ته‌واوه‌تی وێران ده‌بێت. ئه‌وان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه دژی بلۆكی خۆرهه‌ڵات بوون، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتی سۆڤیه‌ت به‌رگری له خۆیان بكه‌ن پێویستی به هاوكاری و پشتیوانی گشتگیر هه‌موو وڵاتانی خۆرئاوایی به تایبه‌تی ئه‌مریكا هه‌یه.
گرنگیدانی كۆنفرانسی میونشن به پڕۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران
ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌سه‌رده‌می جه‌نگی سارد زۆرتر بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی وڵاتانی خۆرئاوای ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بوو، بۆ ململانێ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بلۆكی كۆمۆنیستی بوو. له‌سه‌رده‌می جه‌نگی سارد ململانێی وڵاتانی خۆرئاوایی له كۆنفرانسه‌كه‌دا نه‌بوو و ئه‌مه‌ش وایكردبوو كه هاوئاهه‌نگییه‌ك له‌نێوان به‌شداربوانی كۆنفرانسه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی سارد، به‌شداریكردنی روسیا و ئێران و چین و چه‌ند وڵاتێكی تر له كۆنفرانسه‌كه‌دا ئاقاری كۆبوونه‌وه‌كانی كۆنفرانسه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه پۆتین سه‌رۆكی روسیا له وتاردانه به‌ناوبانگه‌كه‌ی له ساڵی 2007 دا كه به توندی ره‌خنه‌ی له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناتۆ به‌ره‌و جه‌مسه‌ری خۆرهه‌ڵاتە گرت.
له 10 ساڵی رابردوودا یه‌كێك له به‌رنامه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گرنگیدان بوو به تاوتوێكردنی پڕۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، هه‌ر بۆیه ئێران جگه له ئه‌مساڵ و ساڵی پار، له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و كۆنفرانسه به‌شداریكردووه و ئامانج و هه‌ڵوێسته‌كانی خۆیان له كۆنفرانسه‌كه باس كردووه و هاوكاتیش گوێیان له ره‌خنه‌گرانی به‌رنامه‌ییه ئه‌تۆمییه‌كه گرتووه. به تایبه‌تی دوای رێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی(1+5) به‌شداریكردنی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی ئێران له كۆنفرانسه‌كه‌دا بووه جێی سه‌رنجی میدیاكانی جیهان، هه‌رچه‌ند میدیای جیهانی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه له زمانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی ئێران گۆڕانكارییه‌كانی ئێران له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا ببیستن، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و چاوه‌ڕوانییه نه‌هاته‌دی.
هۆكاری بانگهێشتنه‌كردنی ئێران و روسیا
هه‌ندێك له چاودێرانی سیاسی پێیانوایه بانگهێشتنه‌كردنی ئێران و روسیا بۆ كۆنفرانسه‌كه به واتای ئه‌وه نییه كه ئێران و روسیا گرنگ نین و نابێت به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه بۆ سیاسه‌تی به‌شێك له ده‌سته‌بژێره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له به‌رزترین ئاستدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سیاسه‌تی وڵاته‌كانی خۆیان بێت.
ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و نفوزی سیاسه‌ته‌كانی ناتۆ هه‌میشه یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بووه و به رای چاودێرانی سیاسی نفوز و كاریگه‌ری ناتۆ به‌سه‌ر كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن شتێكی حاشاهه‌ڵنه‌گره و به زه‌قی ده‌بینرێت، بۆ نموونه هه‌ڵوێستی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن سه‌باره‌ت به جه‌نگی ئۆكرانیا و سزاكانی سه‌ر روسیا و پشتیوانی ئێران له روسیا له‌و جه‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی كۆنفرانسی میونشن هه‌بووه.
له كۆتاییدا
ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س پێیان وابێت كه له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن به‌شداربووان ته‌نها باس له ئاسایش بكه‌ن و ئه‌مه‌ش روانینێكی كلاسێك و باوه، چونكه له راستیدا ئه‌و كۆنفرانسه ته‌نها له ته‌وه‌رێكدا باس له ئاسایش و ئارامی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، له ته‌وه‌ره‌كانی دیكه‌دا باس له كه‌رتی ئابووری، كشتوكاڵ، په‌روه‌رده، ژینگه، ته‌ندروستی، كه‌شوهه‌وا و ... هتد ده‌كرێت و رێگه‌چاره‌ی گونجا ده‌خرێنه‌ڕوو.
بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته سوودم له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگرتووه
-1 parsi.euronews.com
-2 بی بی سی به‌شی فارسی