ئارام هه‌ڵه‌دنی
شه‌هید تالیب ئیسماعیل سواره ناسراو به تالیب سێده‌ری، له دایكبووی ساڵی 1964ی گوندی (سێده‌ر)ی دۆڵی جافایه‌تییه.
هه‌رچه‌نده خواست و خولیای خوێندنی هه‌بوو به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی گونده‌كه‌یان دووره شار و ناوچه‌یه‌كی سه‌خت بوو، دوای ته‌واوكردنی قۆناغی سه‌ره‌تایی نه‌یتوانی درێژه به‌خوێندن بدات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ش كه له بنه‌ماڵه و گوندێكی كوردپه‌روه‌ردا په‌روه‌رده‌كرابوو و چاوی كردبۆوه، هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوێتی و له ساڵی 1979دا په‌یوه‌ندی كردووه به رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، ساڵی 1980 بۆته پێشمه‌رگه له سنووری هه‌رێمی چوار.
هه‌ستی كوردانه و نیشتمانیانه‌ی هێنده گه‌وره‌بووه كه هه‌موو بستێكی چوارپارچه‌ی كوردستان به گوند و ناوچه‌كه‌ی خۆی بزانێت، بۆیه بۆ پاڵپشتی و هاوكاری براكورده‌كانی له كوردستانی خۆرهه‌ڵات، له ساڵی 1982دا به‌شداریی هه‌ڵمه‌تی به‌هاناوه‌چوون و شه‌ڕه‌كانی هێزی پشتیوانی كردووه و رۆڵی گرنگی گێڕاوه.
شه‌هید تالیب هه‌رگیز له مردن نه‌ترساوه و به‌رده‌وام وه‌ك گیانبازێك له هه‌ر جێگه‌یه‌ك پێویستبوایه بێ دوودڵی ده‌گه‌یشته ئه‌وێ و رۆڵی قاره‌مانانه‌ی له شه‌ڕ و داستانه‌كاندا ده‌بینی، به‌شداریی زۆربه‌ی نه‌به‌رد‌ییه‌كانی ئه‌وكاته‌ی سنووره‌كه‌ی كردووه، وه‌ك: داستانی دابان- هه‌لاج.
رۆژی 13/2/1986 له نه‌به‌ردییه‌كدا له چیای ئاسۆس، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی به‌ناوی محه‌مه‌د هه‌مزه، شه‌هیدكران.