قوباد تاڵەبانی: سوپاس بۆ یەكلاكردنەوەی هەردوو دۆسێی شەهید نەقیب محەمەد و شنیار هونەر

11:19 - 2024-02-19
کوردستان
159 جار خوێندراوەتەوە

سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ دادگای سلێمانی لە یەكلاییكردنەوەی هەردوو دۆسێی شەهید نەقیب محەمەد و شنیار هونەر و سزادانی یاسایی بكوژان و تاوانبارانی هەردوو دۆسێكە.
هەروەها سوپاسی هێزە ئەمنییەكان و داواكاری گشتی و پارێزەرە بەڕێزەكان و هەموو ئەو لایەنە پەیوەندیدارانە دەكەم كە لە دوو ساڵی رابردوودا هاوكار و ماندووبوون لە جێبەجێكردنی دادپەروەری و چەسپاندنی سەروەریی یاسادا.
جارێكی دیكە جەختدەكەینەوە كە چیتر نابێت هیچ بكوژ و ژنكوژ و تاوانبارێك لە كوردستان لەژێر هیچ پاساوێكدا لە سزای یاسایی دەربازببێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان