ئەمریكا یادی سەرۆكەكانی دەكاتەوە

03:59 - 2024-02-20
جیهان
136 جار خوێندراوەتەوە

هەموو ساڵێك سێیەم دووشەممەی مانگی دوو دەبێتە پشووی رەسمی لە ئەمریكا ئەویش بەبۆنەی یادی"رۆژی سەرۆكەكان". 
رۆژی سەرۆكەكان بۆ رێزگرتنە لە یەكەمین سەرۆكی ئەمریكا، جۆرج واشنتۆن، كە رۆژی لەدایكبوونی لە 22ی مانگی دوودا بووە.
ئەم پشووە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1968 كە كۆنگرێس یاسایەكی وەك رۆژی سەرۆكەكان دەركرد بۆ یادكردنەوەی رۆژی لە دایكبوونی یەكەم سەرۆكی ئەمریكا. 
هەروەها كۆنگرێس سێیەم دووشەممەی مانگی دووی، وەك ڕۆژی نیشتمانی پشووی فیدراڵی ناساندووە ئەوەش بۆ رێزلێنانە ئەبراهام لینكۆڵن كە لە مانگی دوودا لەدایك بووە.
هەریەك لە جۆرج واشنتۆن و ئەبراهام لینكۆڵن لە سەختترین كاتەكانی مێژووی ئەمریكا سەركردایەتی ئەو وڵاتەیان كردووە. لای ئەمریكییەكان دوو سەرۆكی خۆشەویستن.
لەم رۆژەدا زۆرێك لە فرۆشگا و كۆمپانیاكان داشكاندن بۆ كاڵاكان دەكەن جگە لەوەش، چالاكیی زۆر لە ئەمریكا دەكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان