سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندووە کە وەزارەتی دارایی عیراق داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانی كردووە بۆ مووچەی مانگی شوبات.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکردووە کە داواكارییەكە بۆ ئەوەیە بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی، مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بنێردرێت.
ئەمەش پاش ئەوە دێت کە دادگای فیدراڵی بڕیاریدا کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی تەواوی عیراقدا دابەش بکرێت.