سنەوبەر دەکرێتە دەرمان

10:46 - 2024-02-25
دووتوێ
76 جار خوێندراوەتەوە

دوو لە هەرە سەرەکیترین دەرمانەکانی ئازارشکێن «پاراسیتۆل و ئیبۆپرۆفین» ە کە ساڵانە لە هەموو جیهاندا  زیاتر لە 100 هەزار تۆنیان لێ دروست دەکرێت، ئەو دوو حەبە هەرچەندە نرخیان هەرزانە، بەڵام تێچووی دروستکردنیان گرانە، چونکە پێکهاتەی سەرەکییان مادەی کیمیاوی «نەوتی خاو» ەو ئێستا زانایان دەیانەوێت ئەو پێکهاتەیە بگۆڕن بۆ مادەیەکی تر.
پرۆفیسۆرەکانی زانکۆی University of Bath ی بەریتانی لە توێژینەوەیەکی نوێدا توانیان ئەو دوو جۆرە حەبە لە پاشماوەی درەختی سنەوبەر کە دەکرێتە کارتۆن و کاغەز دروست بکەن و ئەو مادەیە خاوبکەنەوە و بیکەنە مادەیەکی تر بەناوی «بێتا پینین» کە بریتیە لە جۆرێک رۆن لە داری سنەوبەر دەردەهێندرێت، دوای چەند ئەزمونێک توانیویانە حەبەکان بەرهەمبێنن و دەستبەرداری نەوتی خاوبن، ئەو زانایانە لە ئەزموونەکەیان سەرکەوتوبوون و ئیدی دەیخەنە بواری بەرهەمهێنانەوە.
سەرچاوە:
Day Fr Deutsch

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان