وەزیری دارایی و لیژنەی دارایی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و ھەمواری بودجە تاوتوێ دەکەن

09:31 - 2024-02-26
عیراق
274 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ وەزیری دارایی عیراق و لیژنەی دارایی کۆدەبنەوە و گونجاندنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەگەڵ ھەمواری یاسای بودجە تاوتوێ دەکەن.
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەکەیان کۆدەبێتەوە، بانگھێشتی وەزیری داراییان کردوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە ھەمواری بودجە و بریارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.
وتیشی، تائێستا پڕۆژەی ھەمواری یاسای بودجە نەگەیشتۆتە ئەنجومەنی نوێنەران، دەیانەوێت وەزیری دارایی روونکردنەوەیان بداتێ لەسەر ھەمواری یاساکە و چۆنێتی گونجاندنی لەگەڵ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی تایبەت بە جێکیرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە وادەی خۆیدا.
رۆژی 21ی شوبات دادگای فیدراڵی، ھەردوو سەرۆک وەزیرانی عیراق و ھەرێمی کوردستانی پابەندکرد بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و دابەشکردنی مووچە لە رێگەی بانکە حکومییەکانی عیراقەوە.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان