شیرین سه‌عید، پێشكه‌شكاره له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك، به‌رنامه‌ی به‌یانی باش پێشكه‌ش ده‌كات، تەوەرەكانی به‌رنامه‌كه گرنگی به بابەتی كۆمەڵایەتی، هۆشیاریی، هونه‌ری، وه‌رزشی ده‌دات، ماوه‌یه‌كی كه‌مه له راگه‌یاندن ده‌ست به‌كار بووه.
شیرین سه‌عید به دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند: ده‌ستپێكردنم له نێو میدیا و ده‌زگای راگه‌یاندن بۆ ئه‌و كاته دەگەڕێتەوە كه بەرنامەیەكی رادێوم پێشكه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی بەرنامەی رادیۆیەكەم و هه‌ستكردن به‌وه‌ی ده‌توانم له‌نێو راگه‌یاندندا هه‌نگاوێكی باش بنێم و به‌رده‌وام بم، هاوكات پێشنیازی چوونه سه‌ر شاشه‌م قبووڵكرد و ده‌ستم به به‌رنامه‌ی به‌یانی باش كرد تا ئێستا 38 به‌رنامه‌م پێشكه‌ش كردووه، لەگەڵ پێشكه‌شكردنی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك وانه‌یه‌كی نوێ سه‌باره‌ت به راگه‌یاندن و كاری میدیایی وه‌كو میدیاكارێك فێرده‌بم، نزیكه‌ی 7 مانگه له راگه‌یاندن كار ده‌كه‌م، هه‌ر كارێك بۆ مه‌به‌ستی دابینكردنی لایه‌نی مادیت بێت یاخود به‌شداری نه‌كات له لایه‌نه مادییه‌كه‌ت گرنگه یه‌كه‌م خاڵ و یه‌كه‌م هه‌وڵت بۆی حه‌ز و خولیايی له‌گه‌ڵ تێكەڵكێش بكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م تۆ هه‌ق به كاره‌كه‌ت بده‌ی و توانا و لێهاتوويی خۆتی تێدا به‌كاربهێنی، هه‌م له‌و شوێنه‌ی كه هه‌یت خزمه‌ت به بواره‌كه‌ت بكه‌ی.
شیرین وتیشی، ئامانجی من زیاتر گرنگیدانه به كاره‌كه‌م، تا ببمه میدیاكارێكی باش و سه‌ره‌تای كاره‌كانم له‌سه‌ر ره‌وتی میدیا بێت، گه‌ر وه‌سفی راگه‌یاندن بكه‌م زۆر هه‌ڵده‌گرێت و كورت بڕی له‌و بابه‌ته‌دا ناهه‌قیه به‌رامبه‌ر پیشه‌كه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی له دیدگای منه‌وه راگه‌یاندن ئاوێنه‌یه‌كی شه‌فافه كه هه‌موو ئه‌و رووداو هه‌واڵانه‌ی به گه‌رم و ئاساییه‌وه وه‌كو خۆی بۆ خه‌ڵك و گوێگر ده‌گوازێته‌وه كه به‌بێ ده‌سكاریكردنی هه‌واڵه‌كان و رووداوه‌كان لەپێناوی هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كدا ناكرێت و مه‌رجی پاكی راگه‌یاندن وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانه وه‌كو خۆی، ڕاگه‌یاندن فێری كردم ئه‌رك و به ئه‌مه‌كی له كاره‌كه‌م به‌تایبه‌تی كاری راگه‌یاندن ئامانه‌ته و ده‌بێ وه‌كو خۆی بگوازرێته‌وه بۆ بینه‌ر، پیشه‌كه‌م فێری كردم به‌ر له هه‌ر شتێك كه بیڵێم بزانم چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر گوێگره‌كانمان دروست ده‌كات.
دیانا ئه‌حمه‌د