"عیراق و ھەرێم لەسەر حەوت خاڵی یاسای نەوت و غاز ناکۆکن"

10:09 - 2024-02-28
عیراق
204 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم لەسەر حەوت خاڵی یاسای نەوت و غاز ناکۆکن، کە ھەندێک لە خاڵەکان ئیداری و ھەندێکیان پیشەیین و بوونەتە بەربەست بۆ تێپەڕاندنی یاساکە.
عەلی مەشکور، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەدا، یەکێک لەو خاڵانەی یاساکە کە ناکۆکی لەسەرە، حکومەتی ھەرێم دەیەوێت مافی ڤیتۆی ھەبێت لەسەر دەرکردنی بڕیارەکانی پشتبەست بەو یاسایە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی، پشکی ھەرێم لە یاسای نەوت و غاز، بە رێژەی ھەناردەکردنی نەوت دیاریکراوە، بەڵام کە ئێستا ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم وەستاوە ناتوانرێت ئەو پشکە دیاریبکرێت و ئەوەش یەکێکی دیکە لە بەربەستەکانی بەردەم تێپەڕاندنی یاساکە.

#نەوت

بابەتە پەیوەندیدارەکان