ئیدریس شەوكەت: لە ناوەندێكی هونەریدا هونەرمەندان كۆدەكەینەوە

10:48 - 2024-02-28
دیدار
180 جار خوێندراوەتەوە

ئیدریس شەوكەت گەنجێكی سەركەوتووی نێو بواری شانۆیە خاوەنی كۆمەڵێك بەرهەمی هونەرییە كە وەكو شانۆ (19) بەرهەم و وەكو نواندن (3 بەرهەمی هەیە، وەكو دەرهێنان (گرفتەكانی پیاوێكی مردوو) كە خەڵاتی باشترین دەرهێنانی وەرگرت لە فێستیڤاڵی (نیو نەتەوەی هەولێر، خولی شەشەم) و (سیوی بیستو یەك ) وەكو نواندن كە خاوەنی (5) خەڵاتی نێودەوڵەتییە لەهەر یەك لە فێستیڤاڵەكانی شانۆی شەقام لە ئێران و بەغداد و دەربەندیخان، هەروەها شانۆیی (گۆڕ هەڵكەنە عەبا رەشەكان)ی دەرهێناوە لەگەڵ (گۆرانییەكانی نائومیدی) كە خەڵاتی باشترین سینۆگرافیای وەرگرت لە فێستیڤاڵی شانۆی قەزاكان لە چەمچەماڵ ساڵی (2012)، لە دیمانەیەكیدا تایبەت بۆ سایت و پەیجی نسێ‌ دەدوێت و دەڵێت:
«ئێستا سەرقاڵی نواندنم لە درامای (تۆڵە) لە كۆتا گرتەكانی وێنەگرتنی دراماكەداین، جگەلەوە لەگەڵ هاوڕێیانم ناوەندێكی هونەریمان دامەزراندووە بۆ كۆكردنەوەی هونەرمەندان و پێگەیاندنی گەنجەكانمان لە بوارەكانی (شانۆ و شێوەكاری  و موزیك)، پڕۆژەی داهاتوومان بریتییە لە فیلمێكی دیكۆمێنتاری دەربارەی شاڵاوی ئەنفال لە ناوچەی سەنگاو ئەگەر كێشەمان بۆ دروست نەبیت بەم نزیكانە دەستدەكەین بە كاری وێنەگرتنی.»
وتیشی: «وابڕیارە دوای نۆژەنكردنەوەی بینای ناوەندی هونەری چەمچەماڵ دەست بكەینەوە بە خول و ۆركشۆپ بۆ گەنجان و فێرخوازانی چەمچەماڵ، كارەكانی رابردووم قورساییەكیان خستۆتە سەر شانی من كە بتوانم ئەوانەی لە پێشوودا پێیدا تێپەڕیوم هەموویانم خۆشبوێت، چونكە كارەكانی پێشووم منی ناساندووە بەو هەموو ئازیزەی كە رۆژانە خۆشەویستی خۆیان دەردەبڕن بۆم، ئەوە زۆر جێگەی دڵخۆشی منە» 
ئیدریس شەوكەت، لەدایكبووی چەمچەماڵە، خاوەنی كۆمەڵێك بەرهەمی هونەرییە وەكو ئەكتەر و دەرهێنەر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان