ژوان باقی
عه‌شق له كۆنه‌وه تا ئێستا له‌ناو گه‌لانی جیهاندا بڵاوه و زۆرجار سه‌رچاوه‌ی ئه‌فراندنی شاكاره مه‌زنه‌كان بووه به‌تایبه‌ت له دنیا فراوانه‌كه‌ی هونه‌ر و وێژه‌دا، ده‌ماوده‌م بیستوومانه و بینیومانه به‌چه‌ندین جۆری جیاواز گوزارشتی لێ كراوه، به پێویستی ده‌زانین باس له تابلۆی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه بكه‌ین كه عه‌شق پاڵنه‌ر بووه له كاره هونهرییهكانیاندا! هونه‌رمه‌ندان له تابلۆكانیاندا وێنای خۆشه‌ویستیان كردووه و مانایه‌كی دیكه‌یان پێ به‌خشیوه، لێره‌دا گوزه‌رێك ده‌كه‌ین به‌نێو كاری هونه‌رمه‌نده جیهانییه‌كاندا كه گوزارشتیان له خۆشه‌ویستی كردووه.
1- تابلۆی گوڵه هه‌نگوین:
له ساڵی 1609 له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (فلامهر تروس پاوڵس روبێنز)ه‌وه دروستكراوه، دوای ئه‌وه‌ی له مانگی هه‌نگوینی گه‌ڕایه‌وه، (روبێنز) له شانی هاوسه‌ره‌كه‌ی (ئیزابێلا براندت) له‌نێو گوڵه ههنگوینهكاندا داده‌نیشن، به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی پڕ له خۆشه‌ویستییه‌وه. ئه‌م دوو هاوسه‌ره بهنیگاكانیان خۆشه‌ویستی ده‌به‌خشن، هه‌روه‌ها زانراوه كه رۆبینز ژنه‌كه‌ی خۆشده‌ویست و نامه‌كانی خۆی نووسیوه كه پڕبوون له هه‌ستێكی ئارامی گاڵته‌جاڕی.
2- (Le Pere Lathuille) له‌لایه‌ن (ئێدوارد مانێت):
وێنه‌كه له‌لایه‌ن پێشه‌نگی ئینتباعی فه‌ره‌نسی* (ئێدوارد مانێت)ه‌وه له ساڵی (1679) كێشراوه، دیمه‌نێكی رۆمانسییه له نێوان دوو هاوسه‌ر كه خۆشه‌ویستی خۆیان له روانگه‌یه‌كی قووڵی نزیكبوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییان له‌یه‌كتر نیشانده‌ده‌ن و له پشته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه "چێشتلێنه‌ر" یان كارمه‌ندی قاوه‌خانه‌كه شوێن ئه‌م دوو خۆشه‌ویسته ده‌كه‌وێت، كه تێیدا (مانێت) توانی كات به شێوه‌یه‌كی نه‌رم بیر بهێنێته‌وه، كه وه‌ك میلۆدییه‌كی ئارام ده‌رده‌كه‌وت له لێشاوی ره‌نگه‌كانی (دیسپلینكراو).
3- بووكه‌كه له‌لایه‌ن ریمبراندت:
تابلۆكه شاكاری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی (رێمبراندت) له ساڵی (1666) وێنه‌ی كێشاوه، زانیاری زۆر كه‌م ده‌رباره‌ی ئه‌و دوو هاوسه‌ره گه‌نجه زانراوه، تابلۆكه له وێنه‌كێشانێكی ئاسایی زیاتر ده‌ڕوات، ئه‌و دوو هاوسه‌ره روخسارێكی گه‌شیان هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیدا، جووڵه‌كانیان سۆزداری و نه‌رمه، مێرده‌كه‌ی ده‌ستی به نه‌رمی له‌سه‌ر كه‌مه‌ری ژنه‌كه‌ی داناوه و ده‌ستی دووه‌می به نه‌رمی پشتی داپۆشیوه. ئه‌م تابلۆیه ئیلهامێكه بۆ ئارامگرتن و خۆشه‌ویستییه‌كی ئه‌فسوناوی.
4- سه‌ماكردن له لادێ له‌لایه‌ن (رێنوار)ه‌وه:
دوو خۆشه‌ویست كه به ده‌نگی مۆسیقاوه سه‌ماده‌كه‌ن له‌به‌ر گه‌رمای هاوین ده‌ستی یه‌كتریان گرتووه، ئه‌و دوو هاوسه‌ره چێژ له سه‌ماكردن ده‌بینن له ده‌ره‌وه له تابلۆكه‌دا دیاره كه هێنده به عه‌شقه‌وه سه‌ما ده‌كه‌ن كڵاوه‌كه‌یان كه‌وتۆته سه‌ر زه‌ووی و به‌رزكردنه‌وه‌ی جێی بایه‌خ نییه بۆیان، هه‌موو تابلۆكه وا ده‌رده‌كه‌وێت كه جووڵه‌یه‌كی ناوازه‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئاوازی مۆسیقایه‌كی سه‌رنجڕاكێش زه‌رده‌خه‌نه‌ی روخساری جوانی كچه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك راسته‌وخۆ سه‌یری بینه‌ر ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێت: (كه ناتوانێت دڵخۆشتر بێت). به‌و مانایه‌ی ئه‌وان له لووتكه‌ی خۆشبه‌ختی دان و به‌خته‌وه‌رییه‌ك له‌وه زیاتر نییه.
5-كۆنسێرڤاتۆری له‌لایه‌ن (ئێدوارد مانێت)ه‌وه:
له زمانی فه‌ره‌نسیدا، تابلۆی رۆن له‌سه‌ر تابلۆكه كه له‌لایه‌ن (ئێدوارد مانێت)ه‌وه له (كۆنسرڤاتۆری) مۆسیقا له به‌رلین وێنه‌ی گرتووه، وێنه‌ی هاوڕێكانی مانێت ده‌كێشێت، دوو خۆشه‌ویست كه له ژوانی خۆشه‌ویستیدا دانیشتوون ده‌سته‌كانیان نزیك له یه‌كتره نیشان ده‌درێت، كه ئاماژه‌یه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی نزیك و خۆشه‌ویستییه‌كی قووڵی ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ی كه له (كۆنسێرڤاتۆری) كارده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ناڕوونییه‌ك هه‌یه له تابلۆكه‌دا كه وای له ره‌خنه‌گرانی هونه‌ر كردووه په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان به شێوه‌ی جیاواز باس بكه‌ن.
6- ماچه‌كه له‌لایه‌ن كلیمت-ه‌وه:
تابلۆكه له‌لایه‌ن (كلیمت)ه‌وه له ساڵی (1908) دروستكراوه، به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ك خۆشه‌ویستی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م جیهانه وا ده‌رده‌كه‌وێت كه له نێو كێڵگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند له ماده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند و رووپۆشێكی دره‌وشاوه‌ی گه‌وهه‌ردا تێكه‌ڵ بووه، كه‌مێك ئاسمانی تێكده‌دات و ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ی له جیهانی نموونه‌یی خۆیاندا به ته‌واوی دوور له جیهانی مرۆڤ ده‌رده‌كه‌ون كه پڕه له ململانێ و ئاڵوگۆڕ، خۆیان له چوارگۆشه‌ی تابلۆ تهواوهكهیاندا شاردۆته‌وه، (له كاتێكدا جیهان ده‌گۆڕێت بۆ دره‌وشانه‌وه‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ریان).
7 -رۆژی له‌دایكبوونی چاگال له‌لایه‌ن مارك چاگال-ه‌وه:
له ساڵی (1915) له‌لایه‌ن (مارك چاگال)ه‌وه وێنه‌ی دوو خۆشه‌ویستی كێشراوه كه بهخۆشهویستییهكی ناوازه ده‌بینرێت هه‌تا ئه‌و كاته‌ی پێیان به‌سه‌ختی ده‌ستیان له زه‌وی ده‌دات، چاگال به‌مزوانه زه‌ماوه‌ند له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی (بێلا) ده‌كات، پێده‌چێت هێزه هاوبهشییهكهیان رووبه‌ڕووی هێزی راكێشان ببێته‌وه، چاگال ده‌رباره‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی نووسیویه‌تی: "من ته‌نها ده‌بوو په‌نجه‌ره‌كه‌م بكه‌مه‌وه و هه‌وای شین و خۆشه‌ویستی و گوڵه‌كانی له‌گه‌ڵدا بێت.
8- ئاهه‌نگی یادكردنه‌وه سپێنسه‌ر:
هه‌رچه‌نده (ستانلی سپێنسه‌ر) دان به‌وه‌دا نانێت كه په‌یوه‌ندی به هیچ بیروباوه‌ڕێكی كلاسیكییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام كاره‌كانی به دوای ئینتیباعی فه‌ره‌نسی پۆلێن ده‌كرێن، به‌ڵام سپێنسه‌ر به‌هۆی ژن هێنانهكهیهوه ئازاری چه‌شتووه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر تێڕوانینی هونه‌ره‌كه‌ی هه‌بوو، بینی كه "هه‌موو ئه‌وه‌ی له ئێمه‌وه ماوه‌ته‌وه خۆشه‌ویستییه" ئه‌و تابلۆكه‌ی له ساڵی (1938) دا پێشنیازی ئه‌وه ده‌كات كه خۆشه‌ویستی مرۆڤ، ته‌نانه‌ت به‌رزترین و باڵاترین جۆریش، به باشترین شێوه له رێگه‌ی جوانییه‌وه ده‌ربڕدراوه.
9 -خۆشه‌ویستی له‌لایه‌ن رۆبه‌رت ئیندیانا-وه:
تابلۆكه له ساڵی 1965 له‌لایه‌ن ئیندیاناوه كێشراوه، به‌ڵام تابلۆكه زیاتر له وشه‌یه‌كه، ئه‌و خولاوه جوانه‌ی O له ته‌نیشت L ی راست كه ئی شێوه‌یه‌كی فیزیكی هه‌یه لاواز ده‌بێت، سه‌ری گۆڕیوه خۆشه‌ویستی به لایه‌كه‌وه لێی داوه، هونه‌رمه‌ندی پۆپی ئه‌مریكی رۆبه‌رت ئیندیانا وێنه‌یه‌كی پاكی مۆدێرنی دروستكردووه له‌گه‌ڵ ئه‌م تابلۆ ئه‌و وێنه‌یه‌ی به یه‌ك ملیۆن دۆلار فرۆشرا له ئاهه‌نگی رۆژی ڤالانتاین!.
10- تابلۆی خود له‌لایه‌ن (فریدا كالۆ)وه:
كالۆ ئه‌م تابلۆی له كۆتایی هاوینی ساڵی (1940) ده‌ستیپێكرد، ئه‌م تابلۆیه مه‌ودای جیابوونه‌وه‌ی دوو هاوسه‌ر ده‌خاته روو، دوای جیابوونه‌وه‌ی له (دیێگۆ ریڤێرا) كه له تابلۆكه‌دا (دیێگۆ) تاتۆیه‌ك له‌سه‌ر ناوچه‌وانی هه‌یه به دیاریكراوی له‌ناوه‌ڕاستی ناوچه‌وانیدا سه‌ریدا، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئازاره‌كانی له‌گه‌ڵی و جیابوونه‌وه‌كه‌یان، به‌ڵام نه‌یتوانی واز له‌بیركردنه‌وه له ئه‌و بهێنێت، له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی نه‌ریتی مه‌كسیكی كه خۆشی ده‌ویست هه‌روه‌ها تاجی گه‌ڵا كه وه‌ك تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاو ده‌بێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كالۆ له نێوان هه‌ردوو وێنه‌كه‌دا گیری خواردووه وێنه‌كه له ساڵی 1943 ته‌واو بوو، دواتر دووباره زه‌واجیان كرده‌وه.
*ئینتیباعی فه‌ره‌نسی: فۆرمێكه له فۆڕمه‌كانی هونه‌ری شێوه‌كاری كه له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م له فه‌ره‌نسا سه‌ری هه‌ڵداوه و هونه‌رمه‌ندان كاریان له‌سه‌ر كردوه.
1-تابلۆی گوڵه هه‌نگوین له‌لایه‌ن فلامهر تروس پاوڵس روبێنزهوه كێشراوه.
2-تابلۆی (Le Pere Lathuille) له‌لایه‌ن (ئێدوارد مانێت)ه‌وه كێشراوه.
3- تابلۆی ماچ له‌لایه‌ن (كلیمت)ه‌وه كێشراوه.
4-تابلۆی خۆشه‌ویستی له لایه‌ن رۆبهرئیندیاناوه كێشراوه.