مەترسیدارترین هۆتێل

12:41 - 2022-06-05
ژینگە
598 جار خوێندراوەتەوە

لەناو زەریای ئەتڵەسی نزیک هەرێمی کارۆلینای باکوور هۆتێلێکی گەشتیاری بەناوی  فراینگ پان دروستکراوە، هەشت ژووری تایبەتی خێزانی تێدایە لەگەڵ چێشتخانە و دەستشۆر و کارەبا و ئینتەرنێت و هەموو پێداویستییەکانی مانەوە، رووبەری سەربانەکەی x2525 مەترە و بۆ نیشتنەوەی هێلیکۆپتەر و خۆدانە بەرهەتاو بەکاردێت، 25 مەتر لەسەر ئاستی زەریاکە بەرزترە و لەسەر چوار کۆڵەکەی پتەو دروستکراوە، میوانان بە بەلەم یان بە هێلیکۆپتەر دەگەنە ئەوێ و کرێی مانەوەی شەوێکی جگە لە کرێی گەیشتن و خزمەتکردن هەزار و 555 دۆلاری ئەمریکییە.
توڕەیی شەپۆڵی دەریا و رەشەبا و باوبۆرانی خێرا و بوونی ماسی گەورە و نەهەنگ و گیاندارە دەریاییەکان زۆرجار مەترسی دەخەنە سەر سەرنشینان و چەندینجار تووشی کارەسات بوون، بۆیە منداڵ و مێرمنداڵان وەرناگرن و ئەوانەی بیانەوێت لەوێ بمێننەوە دەبێت پێشتر تێستی تەندروستی و عەقڵیان بۆ کرابێت بۆ ئەوەی بزانن کە بۆ مانەوە دەست دەدەن؟ چونکە میوانەکان دەبێت بەرگەی ئەو کارەساتانە بگرن کە پێشبینی روودانیان لێ دەکرێت، تەنها دوو خزمەتگوزار هەن بۆ بەردەستی و کاری فریاگوزاری لەکاتی تەنگانە، میوانەکان لەناو چێشتخانەکەدا دەبێت خۆیان خواردن دروست بکەن و سفرەی خۆیان داخەن، ساڵانە ژمارەیەک زۆر گەشتیار بە بەلەمی بچووک دەچن سەیری ژیان لەناو ئەو هۆتێلە بچووکە دەکەن کە نیو سەدەیە دروستکراوە و بووەتە شوێنێکی مێژوویی جوان و بە مەترسیدارترین هۆتێلی جیهان ناوی دەبەن.
سەرچاوە: Travelbook

بابەتە پەیوەندیدارەکان