بانکەکانی رافیدەین و رەشید رێکارەکانی ھەژماری بانکیی مووچەخۆران دەستپێدەکەن

09:49 - 2024-03-01
کوردستان
213 جار خوێندراوەتەوە

بانکەکانی رافیدەین و رەشید رێکارەکانیان دەستپێکرد بۆ دروستکردنی ھەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی ھەرێم.

سەرچاوەیەک لە بانکی رافیدەین بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە چوارچێوەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم، لە چەند رۆژی رابردوودا رێکارەکانیان دەستپێکردووە و لە ئێستادا سەرقاڵی تەواوکردنی رێکارەکانن بۆ کردنەوەی ھەژماری بانکی بۆ سەرجەم مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان.
ھەردوو بانکی رافیدەین و رەشید ئامادەییان نیشانداوە لە ماوەیەکی کەمدا ھەژماری بانکی بۆ تەواوی مووچەخۆرانی ھەرێم دروستبکەن و لە مانگی ئاداری ئەمساڵیشەوە مووچەکانیان لەڕێگەی کارتی بانکییەوە پێدەدرێت.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان