ئەمساڵ لە هەندێک ناوچە، باران دوو هێندە باریوە

03:50 - 2024-03-02
کوردستان
227 جار خوێندراوەتەوە


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە لە هەندێک ناوچە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پار،  باران دوو هێندە باریوە.
بەڕێوبەرایەتییەکە رایگەیاندووە کە  ئەمساڵ لە سلێمانی 441.5 ملیمەتر باران باریووە، لە هەڵەبجە 504.6 ملیمەتر و لە قەڵادزێ 600 ملیمەتر و کەلار 255 ملیمەتر باران باریووە.
زۆرترین بارانبارین لە ناوچەکانی، یاخسەمەر لە پلەی یەکەم بە بڕی 987.7 ملیمەتر و بەرزنجە 983.3 لە پلەی دووەم و پێنجوێن بە بڕی 927.2 لە پلەی سێهەم دێت.
کەمترین رێژەی بارانبارین لەمساڵدا بە گوێرەی ناوچەکان، کفری بووە بە 187.4 بەڵام هێشتا لە رێژەی ساڵی رابردووی زیاترە کە 187.2 ملیمەتر بووە.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە هەموو ناوچەکان رێژەی بارانی ئەمساڵ لە پار زیاتر بووە و لە هەندێک ناوچە، بڕی باران دوو هێندەی تێپەڕکردووە و لە هەندێک ناوچەی دیکە نزیکبووەتەوە لە دوو هێندە.

#کەشوهەوا

بابەتە پەیوەندیدارەکان