ئێستا؛ تێکدانی دوکانەکانی ناو بازاڕی رانیە

11:46 - 2024-03-03
کوردستان
547 جار خوێندراوەتەوە

رانیە، جێگر خدر

بە ھەوڵی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ھەر ئەمشەو دەستکرا بە تێکدانی ئەو دوکانانەی ناو بازاڕی رانیە بە مەبەستی تەواوکردنی پڕۆژەی دووسایدی ناو بازاڕی رانیە. پڕۆژەیەک، کە دەیان ساڵە ھاووڵاتیانی رانیە و ئیدارەی راپەڕین چاوەڕێیان دەکرد.

ئەمشەو، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم، لە پۆستێکی فەیسبووکدا مژدەی دەستپێکردنی ئەو پڕۆژەیەی لە یادی راپەڕیندا راگەیاند.

جێگری سەرۆک وەزیران وتی: خۆشحاڵم بە چارەسەرکردنی هەموو بەربەستەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژەی شەقامی دووسایدی ناوبازاڕی شاری رانیەی خۆشەویست. هەر لە سبەینێ و لە ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کورددا، دەست دەکرێت بە کارکردن لە پڕۆژەکەدا. بەهیواین لەکاتی دیاری کراودا هەموو کارەکانی تەواو ببێت و بەم پڕۆژەیە خزمەتێکی بچوکی ئەو شارە خۆشەویستە بکەین.

وتیشی: دەستی هەموو ئەو کەس و لایەنانە خۆش بێت کە هاوکار بوون لە رێکخستن و چارەسەرکردنی بەربەستەکان. بێگومان پڕۆژەی دیکەشمان هەیە بۆ دەڤەری راپەڕینی ئازیز و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ خزمەتکردنی زیاتری ئەو دەڤەرە و هەموو شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان