خامنەیی: سزادانی ئیسرائیل بەردەوامە

12:27 - 2025-06-23
جیهان
46 جار خوێندراوەتەوە

رێبەری باڵای ئێران دەڵێت، ئیسرائیلی دوژمن هەڵەیەکی گەورەی کردووە و دەبێت سزا بدرێت.

عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران، هەڕەشەی توند لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت دەبێت سزا بدرێت، نوێنەری ئێرانیش لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ئەمریکا بە هێرشکردنە سەر ئێران خۆی خستووەتە مەترسییەوە.

خامنەیی لەتۆڕی ئێکس نووسیویەتی، سزادان بەردەوامە، ئیسرائیل هەڵەی گەورەی کردووە هەرئێستا واخەریکە سزا دەدرێت.

لەلایەکی دیکەوە، نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەمریکا لەسەر داوای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ئێران و خۆی خستووەتە ناو مەترسییەوە و وەڵامانەوەی هێرشەکانیش بەمافی خۆمان دەزانین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان