ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، لەدوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، هۆشداری لە هەڵکشانی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات و دەڵێت، هیچ وەڵامێکی سەربازی ناتوانێت ئەنجامە ویستراوەکان بەرهەمبهێنێت.
سەرۆکی فەڕەنسا وتیشی، دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی دیپلۆماسی تاکە رێگەیە بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی کە هەموومان بەدوایدا دەگەڕێن، ئەوەش رێگریکردنە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمیی ئێران.
ماکرۆن راشیگەیاندووە، نابێت هیج پەرەسەندنێکی بێ کۆنترۆڵ لەناوچەکەدا هەبێت، لێدانەکانی ئەمریکا دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە، کە دیارە داوای وریایی و کردەوەی یەکلاکەرەوە دەکات لەلایەن ئێمەوە.