"یەکێتی ئامادەیە بۆ ھەڵبژاردن"

11:30 - 2024-03-04
کوردستان
378 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتی ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەنێت، رزگار حاجی حەمە دەڵێت، بڕیاری ھاوپەیمانێتیمان نەداوە و بە لیستی سەربەخۆ بەشداردەبین.
رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی ھەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئامادەین بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان لەو وادەیەی دیاریکراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تائێستا بڕیاری پێکھێنانی ھاوپەیمانیمان لەگەڵ ھیچ لایەنێک نەداوە، لە ھەر چوار بازنەکەی ھەڵبژاردن بە لیستی سەربەخۆ بەشداری دەکەین.

#هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان