بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی تەقەدوم
لەدیدارێكدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكانی ناوچەكە تاوتوێكران و جەخت لە بەردەوامیی لێكتێگەیشتنی نێوان هێز و لایەنەسیاسییەكان كرایەوە بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان و سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا.
لەدرێژەی دیدارەكەدا پابەندبوون بە دەستوور و رێکەوتنە سیاسییەكان دووپاتكرایەوە لەپێناو تێپەڕاندنی بەربەستەكان و گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی لەبارەی ئیدارەدانی كەركوك و تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، بەشێوەیەك هەموو هەوڵەكان لەچوارچێوەی خزمەتكردنی كەركوك و
دانیشتوانەكەیدا بێت بەبێ جیاوازی.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەردەوامیی گفتوگۆكان و هەنگاوی بەرپرسیارانە كردەوە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكان و داوایكرد، هەموولایەك لەپێناو بەرژەوەندییە هاوبەش و باڵاكاندا نەرمی بنوێنن و هەموو هەوڵەكان بەئاڕاستەی خزمەتكردنی خەڵك و ژیانێكی سەقامگیرتر بێت.