توفیق البوركی
له عه‌ره‌بییه‌وه: گوڵەباخ
شاعیر و نووسه‌ر و شۆڕشگێڕ و یاساناسی نیكاراگوا جیۆكۆندا بیلی، به‌ناوبانگترین نووسه‌ری ژنی ئه‌مریكای لاتینه له‌گه‌ڵ ئێزابێل ئهلهندی و ئێلینا بونیاتۆسكا و ئه‌لیخاندرا پیسارنیك و لویسابالنسوێلا. جیۆكۆندا ساڵی 1948 له ماناگوای پایته‌ختی نیكاراگوا له دایكبووه. له‌گه‌ڵ چوار برایدا له سایه‌ی خێزانێكی هه‌بوودا ژیاون. قۆناغی ئاماده‌یی له شاری ماناگوای ته‌واوكردووه و روویكردۆته مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا بۆ ته‌واوكردنی قۆناغی ناوه‌ندی. ساڵی 1965 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له مه‌درد به‌ده‌ستهێناوه و راسته‌وخۆ چووه‌ته زانكۆی فیلادلفیا له وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان به‌مه‌به‌ستی خوێندنی رۆژنامه‌وانی، ساڵی 1967 دبلۆمی له رۆژنامه‌نووسیدا به‌ده‌ستهێناوه، دواتر دووباره گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ نیكاراگوا و یه‌كه‌م شووی كردووه. یه‌كه‌م قه‌سیده‌ی له ساڵی 1970دا له پاشكۆی ئه‌ده‌بیی رۆژنامه‌ی لاپرینسادا بڵاوكردۆته‌وه كه رۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆیی بووه، شاره‌زایانی بواری رۆشنبیری شیعره‌كانی ئه‌م خانمه‌یان وه‌ك شۆڕشێك به‌سه‌ر باودا له قه‌ڵه‌م ده‌دا، به‌هۆی بابه‌تی شیعره‌كانییه‌وه كه باسی جه‌سته‌ی ژن و په‌یوه‌ندییه جه‌سته‌ییه‌كان و ئاره‌زووه‌كانی ده‌كرد. ساڵی 1972 یه‌كه‌م دیوانی خه‌ڵاتی (ماریا نۆفیاوس خیل)ی وه‌رگرت كه خه‌ڵاتێكی سه‌نگینه و زانكۆی نیشتمانیی سه‌ربه‌خۆی نیكاراگوا ده‌یبه‌خشێت. ئه‌و كاته‌ی جێۆكۆندا ئه‌و خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرتووه ته‌مه‌نی بیست ساڵی ته‌واو نه‌كردووه. ژن بوون و شاعیربوونهكهی رێگرنه‌بوون له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌دا كه دژی سۆمۆزای دیكتاتۆر بوه‌ستێت و له ساڵی 1970دا بچێته ریزه‌كانی به‌ره‌ی ساندینییهوه بۆ رزگاریی نیشتمانی، به سه‌رۆكایه‌تی دانیال ئۆزتیگا، تا ساڵی 1994 له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ره‌یه‌دا مایه‌وه و به‌هۆی ناكۆكیی سیاسییه‌وه ریزه‌كانیانی به‌جێهێشتووه.
جیۆكۆندا پۆستی وته‌بێژی ره‌سمی به‌ره‌ی ساندینی بووه، نوێنه‌ریشیان بووه له ئه‌نجومه‌نی گشتیدا. ئه‌م ژنه پێش هه‌موو ئه‌مانه له شانه‌ی نهێنی و گواستنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ چه‌كدارانی حزبه‌كه‌ی كاریكردووه. ته‌نانه‌ت نوێنه‌ری نهێنی به‌ره‌كه بووه له ئه‌وروپا و ئه‌مریكای لاتین، هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی هاوكاریی مادی و كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ شۆڕشهكهیانی له ئه‌ستۆدا بووه. له ئه‌نجامیشدا ساڵی 1979 توانییان دیكاتۆرییهتهكهی ئهنستازیۆ سۆمۆزا بڕوخێنن. تێكۆشانه‌كه‌ی جیۆكۆندا له‌م ئاسته‌دا رانه‌وه‌ستا و درێژه‌ی به خه‌باتدا له قۆناغی شه‌ڕی دوای روخاندنی دیكتاتۆریشدا دژی هێزه‌كانی كۆنتراس وه‌ستایه‌وه كه هه‌وڵی شكست پێهێنانی شۆڕشه‌كه و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌دا. به‌هه‌زاران كه‌س له پشتیوانانی شۆڕشی ساندینی له شه‌ڕه‌كه‌دا كوژران. جیۆكۆندا ساڵی 1986 وازی له كاری حزبی هێنا و خۆی بۆ نووسینی رۆمان ته‌رخان كرد، دوای ساڵانێك له نووسینی شیعر كاتێك كه توانیبووی ببێته خاوه‌نی شه‌ش دیوانی چاپكراو وازی له شیعر و كاری حزبی هێناو یه‌كه‌م رۆمانی به‌ناوی ( ژنێكی جادوولێكراو) له ساڵی 1988 بڵاوكرده‌وه. به‌دوای ئه‌و رۆمانه‌دا زنجیره‌یه‌ك رۆمانی نووسی به‌م ناونیشانانه (سۆفیا خانمی پێشبینییه‌كان، سلالا، نیشتمانه‌كه‌م له‌ژێر پێستمدایه- بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆشه‌ویستی و شه‌ڕ، ناكۆتا له‌به‌ری ده‌ستمدایه و نیشتمانی ژنان، له كۆتاییشدا نوێترین رۆمانی به‌ناونیشانی تای بیره‌وه‌ریی له ساڵی 2018دا له به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیا بڵاوكردۆته‌وه).
خه‌ڵاتی زۆری به‌ده‌ستهێناوه
جیۆكۆندا بیلی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی به‌ده‌ستهێناوه، له‌بواری شیعر و رۆمانیشدا، گرنگترینیان خه‌ڵاتی ماریانۆ فیاوس خیل له ساڵی 1972 دا و كاسادی لاس ئهمیركاس له ساڵی 1978 و سورخوانا دی لاكروس له‌ساڵی 2008 دا و خه‌ڵاتی په‌ڕی زیوین له ساڵی 2005 دا و خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نه‌وه‌ی 27 ی شیعر له ساڵی 2000 دا. سه‌باره‌ت به رۆمانه‌كانیشی، رۆمانی ژنێكی جادوولێكراو، خه‌ڵاتی باشترین رۆمانی ساڵی 1989 ی وه‌رگرتووه و خه‌ڵاتی یه‌كێتی ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه‌شی له ساڵی 1992دا پێبه‌خشرا. ئه‌م رۆمانه وه‌رگێڕدراوه بۆ چه‌ند زمانێك له نێویاندا زمانی عه‌ره‌بی هه‌یه و ناونیشانی
(المرأة المسكونة)ی هه‌ڵگرتووه. دیدارێكی جیۆكۆندا ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه له پاشكۆ هه‌فتانه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی بایسی ئیسپانیدا له 25 ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م نووسه‌ره باسی رابردووه شۆڕشگێڕییه‌كه‌ی و ئه‌ده‌ب به‌گشتی و دوا رۆمانی ده‌كات كه به‌ناوی (تای یاده‌وه‌ری)یه. جیۆكۆندا بیلی هه‌ڵوێستی خۆی له‌م دیداره‌دا سه‌باره‌ت به حكومه‌ته‌كه‌ی ئێستای وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیووه و باسی سهندینستای كۆنی كردووه. ئاماژه‌ی به دانیال ئۆرتیگا و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئۆرتیگا داوه كه دۆخی مافی مرۆڤ و سیاسه‌تی ئاڵۆزكردووه. ئه‌مه به‌شێك له دیداره‌كه‌یه:
نیشتمانه‌كه‌م له‌ژێر پێستمدایه
*له ته‌مه‌نی 49 ساڵیدا بیرهوهرییهكانت نووسیوه‌ته‌وه به ناونیشانی (نیشتمانه‌كه‌م له‌ژێر پێستمدایه-بیره‌وه‌ریی خۆشه‌ویستی و شه‌ڕ) ئایا نه‌تده‌توانی بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر چاوه‌ڕوان بیت ئینجا بیرهوهرییهكانت بنووسیته‌وه؟
- حه‌زم ده‌كرد په‌نجه‌ره‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌شێكی ژیانم بكه‌مه‌وه و به‌شی یه‌كه‌می بیره‌وه‌رییه‌كانم نووسی ئه‌و به‌شه‌ی په‌یوه‌ندی به لایه‌نی خهباتگێڕیمهوه هه‌بوو.
*چی زیاتر ره‌نگدانه‌وه‌ی له ژیانتدا هه‌یه؟ چوار منداڵه‌كه‌ت یان ئه‌ده‌بیات یان ئاوێتهبوونت به خه‌باتی نهێنی؟
-ئه‌و خه‌باته نهێنییه بووه به ژیانم، هه‌ستی به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ شۆڕشگێڕه‌كانی دیكه‌دا هه‌یه كه به‌یه‌كه‌وه دهستهیهكمان پێكهێنا، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوڕێكانی دیكه‌مان له ژیاندا نه‌مابوون. له‌و نێوه‌نده‌دا ئه‌و ئهدهبهم دۆزییه‌وه كه زۆر لایه‌نی خۆم و پهیوهندیمی به جیهانی ده‌ره‌وه بۆ ده‌رخستم. توانیم سه‌یری دایكایه‌تی بكه‌م له‌و لایه‌نه باوه وهنا كه بریتییه له قوربانیدان و خۆنه‌ویستی به‌ڵكو له‌لایه‌نی كرانه‌وه به‌سه‌ر گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتندا. ژنان له ناخیاندا كچێكی بچكۆلانه هه‌یه، دایك ده‌بێت منداڵه‌كانی فێربكات چۆن ره‌فتاربكه‌ن فێری په‌روه‌رده‌یان بكات. ئه‌مه‌ی كۆتاییان پێویسته له‌سه‌رمان كپ و بێده‌نگی بكه‌ین.
*له رێگه‌ی بیرهوهرییهكانتهوه ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ت خستۆته‌ڕوو كه له‌م سه‌ده‌یه‌ی دواییدا به‌سه‌ر نیكاراگوادا هاتبوون،ئه‌مه جیاوازی نێوان نموونه‌ی باڵا و واقیعه؟
-له ئیشتراكییهتدا به‌دوای یۆتۆپیای مرۆڤایه‌تیدا ده‌گه‌ڕام ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵدانی مندا هه‌بوو، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كسان و ده‌ستپاك و به‌ڕێز بوو.
٭ ئایا كۆمۆنیزم یۆتۆپیایه؟
-به‌ڵێ، به‌ڵام تێڕوانین بۆ دروستكردنی ئه‌م یۆتۆپیایه باشتره له تێڕوانین بۆ شته‌كانی تر. باشتره له‌وه‌ی له‌و میسالیهته رابمێنین كه له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا ماوه.
*بۆچی له گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه قووڵه‌كان ده‌ترسن؟
- ئێمه سه‌ربه‌و كۆڕ و كۆمهڵانهین كه نه‌ریتی پیاوسالارانه به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، ئه‌و نه‌ریتانه‌ی هه‌موو جیهان له ده‌وری كۆبوونه‌ته‌وه، هاتنه ناوه‌وه‌ی ژن ئه‌و كۆڕ و كۆمه‌ڵانه‌ی گۆڕیووه وه‌ك چۆن شێوازی به‌رهه‌مهێنان له‌گه‌ڵ هاتنی شۆڕشی پیشه‌سازیدا گۆڕا، شتێك كه وادیاره پۆزه‌تیڤ و جێگیربێت دیموكراسییه و نازانین بارودۆخه‌كه به‌ره‌و كوێ ده‌چێت.
*شۆڕش له نیكاراگوا هه‌ر به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه؟
-دۆخه‌كه به‌ره و خراپتریش چووه، شۆڕشه‌كه‌مان سوڕی خۆی ته‌واوكردووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر خاڵی سفر و بووه به دیكتاتۆرییه‌تێكی تر! نیكاراگوا وڵاتی سیزیفه، هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌ین به‌رده‌كه سه‌ربخه‌ینه سه‌ر شاخه‌كه و هه‌ر لووتكهمان لێده‌ركه‌وت، به‌رده‌كه له ده‌ستمان ده‌كه‌وێت و خلۆرده‌بێته‌وه بۆ خواره‌وه.له ساڵی 1820 ه‌وه كه نیكاراگوا سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستهێناوه مێژوو به‌رده‌وام خۆی دووباره‌ده‌كاته‌وه.له سیاسه‌تدا سه‌ركرده‌كان رانه‌هاتوون باشترین بن به‌ڵكو راهاتوون زیره‌كترین و فێڵبازترین بن.
*پێشبینی چی ده‌كه‌یت له نیكاراگوا رووبدات؟
- له‌و باوه‌ڕه‌دام ئازادی و دیموكراسی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌و كاته‌ی لایه‌نه‌كان ده‌گه‌نه رێكه‌وتن بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و ئازادانه، به‌چاودێریی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان. وه‌ك ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كه ساڵی 1989له نیكاراگوا كرا.
سه‌رچاوه:
پاشكۆی هه‌فتانه‌ی (منارات)ی (المدی) ژماره 5582 3/1/2024.