"ئەم هەفتەیە پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت"

12:09 - 2024-03-09
کوردستان
140 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: ئەم هەفتەیە بەغدا پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەكات.
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: دوای تەواوكردنی وردبینی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە چاوەڕوان دەكرێت لەم هەفتەیەدا پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێردرێت.
لەبارەی دابەشكردنی مووچە لەڕێی بانكەكانەوە، د.نەرمین مەعروف باسی لەوەكرد، وەزارەتی دارایی عیراق سوود لە بایۆمەتری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەردەگرێت.
سەرچاوە: GK

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان