لیژنەیەکی ئەمنی بۆ پاراستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکدەهێنرێت

05:53 - 2024-03-09
کوردستان
508 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی بۆ پارێزگاری له‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان و پاراستنی ده‌نگده‌ر و بنكه‌كانی ده‌نگدان لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێكده‌هێنێت و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی بەغدا، نوێنەری لەو لیژنەیەدا دەبێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق راگه‌یاند: به‌ بڕ‌یاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێكهێندراوه‌ و دادوه‌ر عامر موسا حوسه‌ینی نوێنه‌رایه‌تیی كۆمیسیۆنی عیراق ده‌كات له ‌لیژنه‌كه‌دا.
هەروەها وتیشی ئه‌ركی لیژنه‌كه‌ پاراستنی ئاسایش و سه‌ربه‌خۆیی پڕ‌ۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌، هاوكات پاراستنی ده‌نگده‌ر و بنكه‌كانی ده‌نگدان و كۆگا و كه‌ره‌سته‌ و كه‌لوپه‌له‌كانی تایبه‌ت به ‌پڕ‌ۆسه‌ی ده‌نگدان و گواستنه‌وه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان دەگرێتەئەستۆ.

#هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان