کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدەر هیچ سوودێکی نییە.
موهەنەد ئەلسەڕاف ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن، بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن روونیکردەوە «پێویستە خاوەن کارتەکە لە رۆژی هەڵبژاردندا بەشێوەیەکی راستەوخۆ لە بنکەی دەنگدان ئامادەبێت، بۆ ئەوەی دوای پشتڕاستکردنەوەی پەنجەمۆر و وێنەی دەموچاویان، دەنگ بدات.
راشیگەیاند: کامێرای تایبەت دانراوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی وێنەی دەموچاوی دەنگدەر ئەمەش بۆ پشتڕاستکردنەوەی کارتەکەیە لەگەڵ خاوەنە شەرعییەکەی.