لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیریی منداڵان لە کەلار، یەکەمین کۆڕبەندی وەبەرهێنان بەڕێوەچوو.
چۆمان فەلاح وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بەئامادەبوونی بەشێک لە وەبەرهێنەران و خاوەن عەقاراتەکان و لەژێر چاودێریی وەبەرهێنانی گەرمیان یەکەمین کۆڕبەندی وەبەرهێنان لە کەلار بەڕێوەچوو.
راشیگەیاند: ئامانج لە کۆڕبەندەکە، کۆکردنەوەی نووسینگەکان و خاوەن پرۆژەکانی وەبەرهێنان و هەماهەنگی و بەرچاوڕوونییە بەیەکتر، کە لە ئایندەدا پرۆژەکانی وەبەرهێنان چۆن خزمەت بە زۆرترین خەڵک بکەن، چۆن دەستەبەری سەرکەوتنی پرۆژەکان بکرێت.
وتیشی: پرۆژەکانی وەبەرهێنان کە ئێستا بوونەتە هۆکاری بەرەوپێشچوون و گەشەسەندنی شار و ئومێدیش دەکرێ لە چەند ساڵی داهاتوودا کاری باشتر و جوانتر لە رێگەی پرۆژەکانەوە بۆ گەرمیان بکرێت.
گەرمیان، حسێن عەزیز