ئارام هه‌ڵه‌دنی
شه‌هید ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ئه‌مین هه‌ڵه‌دنی، له دایكبووی ساڵی 1968ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆڕشگێڕی گوندی (هه‌ڵه‌دن)ی دۆڵی جافایه‌تییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (مه‌لاسه‌عدون هه‌ڵه‌دنی)ی خاڵی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێ و رزگاربووی كاره‌ساتی هه‌كاری بووه، كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر خوشكه‌زاكه‌ی بۆ ئاشنابوون به شۆڕش و خه‌باتی كوردایه‌تی.
ئه‌و سه‌روبه‌نده‌ی رژێمی به‌عس ئابڵوقه‌ی ئابووریی خستبووه سه‌ر ناوچه رزگاركراوه‌كان و به زه‌حمه‌ت خه‌ڵك خۆراكی ده‌ستده‌كه‌وت، بۆیه شه‌هید ره‌سوڵ (هه‌رچه‌نده پێشمه‌رگه‌بووه) به‌ڵام وه‌ك هاووڵاتییه‌ك و به‌مه‌به‌ستی كڕینی كه‌لوپه‌ل و خوارده‌مه‌نی روو ده‌كاته قه‌ره‌ته‌په‌ی ناحیه‌ی بنگرد كه له‌ژێر ده‌ستی ڕژێمی به‌عسدا بوو، به‌ڵام رۆژی 5/1/1988 له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا له قه‌ره‌ته‌په‌وه بۆ دۆڵی جافایه‌تی، له‌سه‌ر پردی كوێره‌كانی له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 20 كه‌س له هاووڵاتی سنووره‌كه كه ئه‌وانیش بۆ دابینكردنی ئازوقه‌و پێداویستی رۆیشتبوونه ئه‌وێ، كه‌وتنه بۆسه‌ی جاشه‌وه و ده‌ستگیركران، ته‌نیا یه‌كێكیان كه خه‌ڵكی گوندی سێكانیان بوو خۆی نه‌دا به ده‌سته‌وه و هه‌وڵی راكردنیدا، به‌ڵام جاشه‌كان ته‌قه‌یان لێكرد‌و شه‌هیدیان كرد.
جاشه‌كان هه‌ر به‌گرتنیان رانه‌وه‌ستان، به‌ڵكو پلانێكیان دانا تا هه‌موویان له‌ناوببرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌گیراوه‌كان چه‌كێكیان دیاری كرد‌و وه‌ك پێشمه‌رگه ناونووسیان كردن و له كاتی راده‌ستكردنیان به لیوای دوكان، وتیان ئه‌مانه پێشمه‌رگه‌ن و گرتومانن، ئیتر له‌وێشه‌وه وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دیلكراو هه‌موویان گوازرانه‌وه بۆ ئه‌منی سلێمانی.
یاسینی برابچوكی شه‌هید ره‌سوڵ له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هه‌ندێك له گیراوه‌كان به واسیته و بڕێك پاره ئازادكران، به‌ڵام ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئه‌نفالی دۆڵی جافایه‌تیدا ئاواره‌ی ئێران بووین، دابڕاین و نه‌مانتوانی هه‌وڵێكی بۆ بده‌ین.
وتیشی: دوای راپه‌ڕین زانیاریمان ده‌ستكه‌وت كاتی خۆی خه‌ڵك بینیویه‌تی له كانیگۆمه‌ی خواروی سلێمانییه‌وه خراونه‌ته چاڵێكه‌وه، ئێمه‌ش چووین چاڵه‌كه‌مان هه‌ڵدایه‌وه، پێنج مه‌تر قووڵ بوو روفاتی 10 شه‌هیدی تێدابوو، شه‌هید ره‌سوڵمان به جامانه و پێڵاوه‌كانیدا ناسیه‌وه، هه‌ر له‌وێ و به شێوه‌یه‌كی شایسته، هه‌موویانمان به‌خاك سپارده‌وه.