دیمە جوندی: تائێستا هیچ نەشتەرگەرییەکی جوانکاریم نەکردووە

10:08 - 2024-03-11
هەمەرەنگ
433 جار خوێندراوەتەوە

ئەکتەری سوری دیمە جوندی لە ساڵی 1979 لە دیمەشق لەدایکبووە ساڵی 1998 دەستیکردووە بە کاری هونەریی و نواندن و پسپۆری لە درامای تەلەفزیۆنیدا وەرگرتووە، لە دیارترین کارە هونەرییەکان دراماکانی «دنیا- ساڵی 1999، الهاربه‌- ساڵی 2007، قلم حمره‌ ساڵی- 2014..هتد.
ئەم ئەکتەرە ماوەی چەند ساڵێکە سوریای بە جێهێشتووە بەهۆی ئەوەی رووبەڕووی هەڕەشەی کوشتن بۆتەوە، لە نوێترین لێدوانیدا باسی لەوە کرد تا ئێستا بەهۆی کاری هونەرییەوە پارەیەکی وای کۆنەکردۆتەوە خانوو یان ئۆتۆمبێل بکڕێت و هیچ کام لەوانەی نییە، ئەو پارەیەی لەڕێی کارەکەیەوە پەیدای کردووە تەنیا بۆ خەرجی رۆژانە و کرێی نیشتەجێبوون خەرجی کردووە، هاوکات وەڵامی ئەو کەسانەی دایەوە کە گوایە پارەکانی بۆ نەشتەرگەری جوانکاری بەکارهێناوە وتی: تائێستا هیچ جۆرە نەشتەرگەرییەکی جوانکاریم نەکردووە بەهۆی ئەوەی پێویستم پێی نەبووە و هیوادارم لە داهاتووشدا پێویستم پێی نەبێت.

ئا: دڵان سامان

#هەمەڕەنگ

بابەتە پەیوەندیدارەکان