ئەگەر ھەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم نەکرێتەوە عیراق بۆ مانگی سێ پارە رەوانە ناکات

07:59 - 2024-03-11
کوردستان
156 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عیراق دەڵێت، ئەگەر بۆ مانگی سێ ھەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم نەکرێتەوە، ھیچ پارەیەک رەوانە ناکات، داواش لە وەزارەتی نەوت و سۆمۆ دەکات ئاستی پابەندیی ھەرێم بە رادەستکردنی نەوتەوە رابگەیەنن.
وەزارەتی دارایی عیراق ئاماژەی بەوەداوە، دادگای فیدراڵیان ئاگادار کردووەتەوە کە مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان خەرج دەکەن، چونکە رێکاری بە ئەلکترۆنیکردنی فەرمانبەران کاتی دەوێت و بەم مانگە تەواو نابێت، بەڵام بۆ مانگی ئادار ئەگەر ھەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم نەکرێتەوە، ھیچ بڕە پارەیەک رەوانە ناکات. 
وەزارەتی دارایی عیراق بەرپرسیارێتی یاساییشی خستە ئەستۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە دروستی و وردیی زانیاری و داتاکان کە پێشکەشی لایەن و دەستە چاودێری و یاساییەکان دەکات، بۆ خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی راستەقینە.
ھەروەھا داواشی لە وەزارەتی نەوتی عیراق و کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) کردووە، ھەڵوێستی خۆیان لەبارەی ئاستی پابەندی ھەرێمی کوردستان بە رادەستکردنی نەوت بەپێی مادەی 11 و 12 لە یاسای بودجە رابگەیەنن، 25ی ھەموو مانگێکیش زانیاری وەربگرن لەسەر نەوتی ھەناردەکراو و رادەستکراو لە لایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان