شارەوانی سلێمانی: ئەو زیادەڕۆییانەمان لابرد کە کرابوونە سەر بناری گۆیژە

04:10 - 2022-06-06
کوردستان
557 جار خوێندراوەتەوە

 سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەشی سەرپێچی و لادانی زیادەڕۆیی بەھاوکاری پۆلیسی شارەوانی و ئاسایشی ناوشار ئەو زیادەڕۆییانەیان لابرد کە کرابوونە سەر زەوییەکانی بناری گۆیژە.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە 6/6/2022 تیمەکانی بەشی سەرپێچی و لادانی زیادەڕۆیی بەھاوکاری پۆلیسی شارەوانی و ئاسایشی ناوشار، ئەو زیادەڕۆیانەیان لابرد کرابوونە سەر زەوییەکانی بناری گۆیژە لە سلێمانی.

شارەوانی دەڵێت، بەھەموو لایەکی رادەگەیەنین، لابردنی ئەو زیادەڕۆییانە دوای چەندینجار ئاگادارکردنەوەی ئەو کەسانە بووە کە زەوی شارەوانیان بەکارھێناوە بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان بێ ئەوەی مافی خاوەندارێتی ئەو زەویانەیان ھەبێت.

هەروەها دەڵێت، کاری ئەمڕۆی تیمەکانمان بەمەبەستی کارئاسانی بووە بۆ جێبەجێکردنی دروستکردنی شەقامێکی گشتی لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان و شاری سلێمانی خۆشەویست.

شارەوانی سلێمانی دەڵێت، بۆ بەرچاو ڕوونی ھەموو لایەکیش، لایەنی جێبەجێکار پابەندکراوە بەڕواندنەوەی سەرجەم نەمام و ئەو ڕێژەی سەوزاییەی ھەبووە لەسەر ئەو زەوییانە.

 

#شارەوانی سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان