"بڕیارەکەی راکان جبوری بۆ نیشتەجێکردنی ھەمیشەیی ئاوارەکان لە کەرکوک بە رەسمی راگیرا"

08:31 - 2024-03-11
کوردستان
121 جار خوێندراوەتەوە


سەرۆکی فراکسیۆنی ھاوپەیمانی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە رایگەیاند، بڕیارەکەی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک بۆ نیشتەجێکردنی ھەمیشەیی ئاوارەکان بە رەسمی راگیراوە و کاری پێناکرێت.
رێبوار تەھا سەرۆکی فراکسیۆنی ھاوپەیمانی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەڵێت، بۆ ھەموو لایەکی روون دەکەنەوە کە پاش پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچەرانی عیراق و پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک، ئەو بڕیارە راگیراوە و کاری پێی ناکرێت.
وتیشی، ئەوە بەھەموو لایەک رادەگەیەنن، کە بڕیاری لەو جۆرە پێویستی بە راوێژ و گفتوگۆ و بەپێی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان دەبێت، ئەگەرنا بە دڵنیاییەوە بەھیچ جۆرێک کاری پێناکرێت و نا یاسایی و نا دەستوورییە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە راکان جبوری لە نووسراوێکدا بڕیاری دا، ئەو ئاوارانەی لە ساڵانی رابردوودا ئاوارەی سنووری کەرکوک بوون، وەک ھاووڵاتی نیشتەجێی ھەمیشەیی کەرکوک بناسێنێت.

#کەرکوک

بابەتە پەیوەندیدارەکان