ڕێزان قەساب
ئەى پاشاى دڵ
پاش ئەو ھەموو پاییزانە
بەهارێکت لەچاودایە
زە مە نێكە ھۆن ھۆن فرمێسك دەڕێژم
تازە دواى چی
گوڵی سوورم پێ نەماوە
ھە گبەی خەمم لێوان لێوبوو
تۆش بێ ئاگا
تازە سەرنج لە كام بيابانى ئە وين
دەبێتەوە بەڕابردوو
بەكام بادا ھە واڵى بيركردنى خۆمت بۆبنێرم
ئەم پەشیمانییە
بەکام داهاتوو بسپێرم...
٭٭٭٭٭
ڕۆحم بووە بەنێچیری هەڵۆی عشقت
لەئاسمانما باڵنەوازی
تاکە ئەوینداری تەمەن سندووقی پڕ لەنهێنی
خۆشەویستی و ناز و ڕازی
پەپوولەیەکی باڵنەخشین بۆنی گوڵم مەستیکردووی
چەند بەهەستی چەند بەنازی
هەنگاو بنێ بەرەوچاوم تامەزرۆم بێی وەکو جاران
چرای دڵم داگیرسێنم بۆ پێشوازی
شەوێک بۆ یادگاری تەمەن شیعرەکانمان تێکەڵ بکەین
بۆ ئاییندە و بۆ شانازی
٭٭٭٭٭
هەموو شەوێک
شیعرێکی نوێت بۆ دەنووسم
کەس نەیبیستێ
بەتەنیا خۆت بیخوێنەوە
کە کانیی وشەم قوڵپ دەدات
هەر بۆ گەرووت دێتە زنە
کەس تێنەگات.
باهەربزانن عاشق نیم
پێیانووابێت دڵم لەگەشتی چیایە
وابزانن شێتیی دەروونی تێکداوم
باکەس سەیری دڵم نەکات
بانەبینن چۆن شاهانە تێیدا نوستووی
کەس نەزانێت
تەنیا پیاوی خۆشمویستووی
٭٭٭٭٭
ئەو جگه له ته نیايى
هيچى بۆمن جێنەهێشت
ئەو بەيانيان
وەك باڵندە يەكى بێ سه روشوێن كۆچ دەكات و
له شەققەى باڵ دەدات
ئەو خەياڵەكانى لاى من نيە و
تەنیا بير له ئاسوده يى
چركەكانى زەمەنى خۆى دەكاتەوه
ئەو بەهارێكى بێ باران و
منيش كێڵگەيەكى زه رد هەڵگەڕاوى پايیزم
ئەو لەگەڵ گزنگدا چاوهەڵدێنێ و
تا تاريكى دەبێتە سەرپؤشى جيهان
چاوه كانى ناتروكێنێت
ئەو تەنیا جارێك
پەنجەره لێڵەكانى دڵم
بەبارانى موحيبەتى خؤى ناشواتەوه
بەڵام ئەو له مندا روواوه و
چڵەكانى داوەته دەستى هەور.
* تێبينى: لە زنە ئەو دڵۆپانەیە کەلەبنی کانی دێنە دەرەوە.
4/12/2022