دادگای فیدراڵی: وەزارەتی دارایی بۆ مانگی ئادار بەبێ ھەژماری بانکی مووچە نانێرێت

12:00 - 2024-03-12
کوردستان
356 جار خوێندراوەتەوە

دادگای فیدراڵی عیراق جەختدەکاتەوە لەوەی، بۆ مانگی ئادار وەزارەتی دارایی بەبێ ھەژماری بانکی ھیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان نانێرێت.
دادگای فیدراڵی عیراق لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و رەزامەندی وەزیری دارایی، مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان رەوانەکراوە.  
جەختیشیکردووەتەوە، وەزارەتی دارایی عیراق بڕیاریداوە ناردنی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان ببەستێتەوە بە پرسی بەئەلکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە، چونکە بەبێ ھەژماری بانکی ھیچ بڕە پارەیەکی دیکە نانێرێت.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان