جولیانۆ جیما، په‌یكه‌رتاش و ئه‌كته‌ری ئیتالیا، له ساڵی 1938 له شاری رۆما له‌دایكبووه، له سه‌رده‌می قوتابخانه‌وه حه‌زی له سینه‌ما و وه‌رزش بووه، ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌كی زۆر كاری داهاتووی دیاریده‌كرد، له ته‌مه‌نی 12 ساڵییه‌وه جولیانۆ حه‌زی له وه‌رزشی له‌شجوانی كرد و له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی پانزه ساڵیدا بوو به وەرزشكاری بۆكسێن، دواتر ئاماده‌كاریی جه‌سته‌یی یارمه‌تیدا كه ببێته ستۆنتمان، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر بوو له ده‌ستپێكردنی خێرای كاری هونه‌ری له ژیانیدا.
جولیانۆ، سه‌ره‌تا وه‌ك بازرگانێك كارده‌كات، دواتر له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر دوچیۆ تێساری رۆڵی له سینه‌ما پێبه‌خشرا، سه‌ره‌تا به فیلمی
Arrivano i titani له ساڵی 1962 ده‌ستیپێكردووه، هه‌روه‌ها له فیلمی Gatopardo ده‌رهێنانی لوچینۆ ڤیسكۆنتی ده‌ركه‌وتووه. دواتر رۆڵی سپاگێتی بینی له فیلمه‌كانی وه‌ك
Una pistola per Ringo، Blood for a Silver Dollar (Un dollaro bucato)، Wanted و Day of Rage (I giorni dell›ira). هه‌ندێك جار به (مۆنتگۆمێری وود) ناوی ده‌هات. دوایین فیلمی سپاگێتی كه رۆڵی تێدا گێڕا، فیلمی The Silver Saddle بوو له ساڵی 1978، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌هۆی كاره‌كانی له فیلمی سپاگێتی وێستهرنهكاندا ناوبانگی حیهانی پەیداكردووە، دیارترینیان رۆڵی وه‌ك كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی له فیلمی ده‌مانچه‌یه‌ك بۆ رینگۆ له ساڵی 1965، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی فیلمه‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی رینگۆ له هه‌مان ساڵدا. هه‌روه‌ها فیلمه ناسراوه‌كانی بریتین له ئاریزۆنا كۆڵت (1966)، رۆژی تووڕه‌یی (1967) له‌گه‌ڵ لی ڤان كلیف و كالیفۆرنیا (1977)، هاوكات وازی له نواندن نه‌هێنا، له زۆرێك له فیلم و زنجیره ته‌له‌فزیۆنی و سینه‌ماییه‌كاندا به‌رده‌وام بووه و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه،
جیما له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌می 2013 و له ته‌مه‌نی 75 ساڵیدا، دوای ئەوەی تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت، دەگەیەندرێتە نەخۆشانەیەكی شاری سیڤیتاڤێكیا و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له گه‌یشتنی مردنی رادەگەیەنرێت.
ئا / دیانا ئەحمەد
سه‌رچاوه: البوابه