دوو ئاستەنگ لە بەردەم پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریدا

10:51 - 2022-06-07
ئابووری
680 جار خوێندراوەتەوە

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئازاد محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، باسی لە ئاستەنگەكانی بەردەم تەواوكردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی كرد و رایگەیاند: دوو ئاستەنگی گەورە لە بەردەم پڕۆژەكەدایە کە كاریگەرییان لەسەر خێرا بەڕێوەچوونی كارەكانی پڕۆژەكە دروستکردووە.
ئازاد محەمەد وتی: «یەكێك لە ئاستەنگەكان، دابینكردنی بودجەیە بۆ پڕۆژەكە، بەشێوەیەک لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا هیچ بڕە پارەیەك بۆ كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەكە تەرخان نەكراوە».
ئاماژەی بەوەشكرد: ئاستەنگی دووەمیش ئەوەیە تا ئێستا زیادەڕۆییەكانی بەردەم پڕۆژەكە لانەبراون.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: پێشینەی دارایی بۆ كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی شەقامی شاڕێی بابان خەرج ناكرێت و تا ئێستاش كۆمپانیاكە بە بەهای زیاتر لە 150 ملیار دینار كاری كردووە و تەنیا نزیكەی 30 ملیاری بۆ خەرجكراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان