ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا پڕۆژەیەك بۆ كەمكردنەوەی رێژەی هەژاری لە وڵاتەكەی بەناوی (پڕۆژەی خێزان) رادەگەیەنێت و دەڵێت، ئامانجیانە تاوەكو 2030 رێژەی هەژاری بۆ 7% دابەزێنن و لەنێو خێزانە گەورەكانیش بۆ 12% دابەزێت.
پوتین باسی لەوەشكردووە، كە دەبێت سەرنجیان لەسەر كەمكردنەوەی هەژاری بێت، سەرەتا بۆ ئەو خێزانانەی منداڵیان زۆرە، یەكێك لەو رێگایانەی دەیگرنەبەرپێدانی دەرماڵەیە بەو دایكانەی منداڵیان دەبێت.