د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە میكائیل جەبارۆڤ وەزیری ئابووریی ئازەربایجان و وەفدی هاوڕێی.
لە دیدارێكدا، كە دوێنێ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا بەڕێوەچوو، سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە بایەخی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و پێویستی كاركردن بۆ پەرەپێدان و بەهێزكردنیان كرد، بەشێوەیەك كە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوولا بەدەستبهێنێت. جەختی لەوەش كردەوە «عیراق بە پەرۆشە بۆ هاتنی كۆمپانیاكانی ئازەربایجان بۆ بازاڕی ناوخۆ و باشتركردنی دەرفەتی هاریكاریی وەبەرهێنان بەتایبەتی دوای ئیمزاكردنی چەندین یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەنێوان هەردوو وڵات لەمیانی سەردانەكەی بۆ ئازەربایجان لە مانگی 11ی ساڵی رابردودا».
لای خۆیەوە، وەزیری ئابووریی ئازەربایجان، خواستی وڵاتەكەی بۆ دامەزراندنی باشترین پەیوەندیی لەگەڵ عیراق لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا، دووپاتكردەوە.