بۆ مانگی ئایاری رابردوو، بانكی ناوەندیی عیراق بڕی زیاتر لە سێ ملیار دۆلاری فرۆشتووە و زۆرینەشی بەشێوەی حەواڵە هەناردەی دەرەوە كراوە.
بەپێی داتاكان، بانكی ناوەندیی عیراق تەنیا لە مانگی رابردوودا و لەو رۆژانەدا كە زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتنی دۆلاری تێدا بەڕێوەچووە، بڕی سێ ملیار و 449 ملیۆن و 42 هەزار دۆلاری فرۆشتووە، كە بە تێكڕایی دەكاتە 202 ملیۆن و 884 هەزار دۆلار لە رۆژێكدا، ئەو بڕەش بەراورد بە مانگی نیسانی پێشتر، لە رۆژێكدا زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار بەرزبۆتەوە.
هاوكات زۆرینەی ئەو دۆلارەی بانكی ناوەندی فرۆشتویەتی، بەشێوەی حەواڵە رەوانەی دەرەوە كراوە.