پێنج ساڵی سەرەتای تەمەنی منداڵ گرنگە لە ژیانیدا، لەو ماوەیەدا مێشك بە خێرایی گەشە دەكات، لە ئەنجامی ئەو ئەزموونە جۆراوجۆرانەی كە پێیدا تێدەپەڕێت و بەشدارن لە هاندانی مێشكدا، ئەم ئەزموونانە بریتین لە بینین، بیستن، دەست لێدان، بۆنكردن و تامكردن، منداڵ بە سروشتی خۆی ئامادەیە بۆ فێربوون، تا زیاتر عەقڵی بەكاربهێنێت باشتر و خێراتر گەشە دەكات. بۆیە باشترە ژینگەیەكی هاندەر دابین بكرێت تا چالاكیی جۆراوجۆری تێدابێت بۆ یاریكردن و فێربوون.
بێگومان پەیوەندییەكان كاریگەرن لە ئەزموونەكانی ژینگەی منداڵدا، چونكە بەشدارن لە داڕشتنی شێوازی بینینی جیهان، كە لە رێگەیەوە فێر دەبێت ئایا جیهان سەلامەتە یان نا، هەروەها فێر دەبێت كە چی روودەدات كاتێك دەگری یان پێدەكەنێت، هەروەها لە رێگەی چاودێریكردنی پەیوەندییەكانی نێوان دەوروبەری فێردەبێت، بۆ نموونە دەبینێت دایك و باوكی چۆن مامەڵە لەگەڵ یەكتر دەكەن، هاوكات تێبینی دەكرێت كە ئەم فێربوونە توانای پەیوەندیكردنی منداڵ پەرەپێدەدات، جگە لە پەرەپێدانی رەفتار و لێهاتوویی كۆمەڵایەتی.
یەسنا محەمەد
سەرچاوە: الموضوع