״17 ملیار دینار زیانیان کردووە״

11:21 - 2022-06-07
ئابووری
575 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت: بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و گرانبوونی پێداویستییەكانەوە، زیانی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان لە چوار مانگی رابردوودا زیاتر بووە لە 17 ملیار دینار.
نازم عەبدوڵڵا جاف، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكردووە: بەپێی بەدواداچوونی كۆمەڵەكەیان، ئەگەر تەنیا 700 هۆڵ زیانی بەركەوتبێت و هەر هۆڵێكیش زیانەكەی 25 ملیۆن دیناربێت، ئەوا بۆ ماوەی چوار مانگ قەبارەی زیانەكەیان گەیشتۆتە زیاتر لە 17 ملیار دینار.
وتیشی: «قەبارەی زیانەكانیان زۆر لەوە زیاترە كە ئاماژەیان پێداوە، بەو هۆكارەی بەردەوام نەخۆشی لە نێو كێڵگە پەلەوەرییەكاندا بڵاودەبێتەوە و نرخی كەرەستە پێویستەكانیش بۆ بەخێوكردنی پەلەوەر و بەڕێوەبردنی كێڵگەكان لە زیادبووندان».

بابەتە پەیوەندیدارەکان