بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، بەوردی بیروبۆچوون لەبارەی ئاستەنگەکانیوو بەردەم پرۆسەی سیاسی لە عیراق و پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق کرا و کۆبوونەوە ھاوڕابوو کە پەلە بکرێت لە پێکھێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و نیشتمانی کە رەنگدانەوەی واقیعی سیاسی و خواستی ئەمڕۆی ھاووڵاتیانی عیراق بێت.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور دووپاتکرایەوە و پەنابردن بۆ گفتوگۆ و دیالۆگی بونیادنەرانە بە ھەنگاوێکی ئەرێنی وەسفکرا لەپێناوی سەقامگیری سیاسی، ئابووری و ئەمنی لە وڵاتدا.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، پێشھاتەکان و گۆڕانکارییەکان وادەخوازێت ھەموومان پەرۆشی یەکڕیزی نیشتمانی بین و لە خەمی خەڵک و ئارامی سیاسی ھەنگاوی کرداری بنێین لەپێناوی گەیشتن بە چارەسەری نیشتمانی.