بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیکرد لە موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم.

07:38 - 2022-06-07
عیراق
1098 جار خوێندراوەتەوە

لە کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون دۆخی گشتی سیاسیی وڵات و یەکخستنی ھێز و تواناکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق تاوتوێکران و جەختکرایەوە لە چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بۆ نزیککردنەوەی لایەنەکان و تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی عیراق لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی بنەما دەستوورییەکاندا.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی خواستی یەکێتی دووپاتکردەوە بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن و رێکەوتنی نیشتمانی بۆ پێکھێنانی حکومەتی خزمەتگوزار و راشیگەیاند پەنابردن بۆ شەراکەتی راستەقینە لە بەڕێوەبردن و بڕیاری سیاسی لە عیراقدا پێویستییەکی ئەم ھەلومەرجەیە و دۆخی وڵاتیش بەرەوە سەقامگیری سیاسی، ئابووری و ئەمنی دەبات کە ئەمە خواستێکی جەماوەریی ھەمەلایەنەیە.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی #دەرباز كۆسرەت رەسوڵ #بەغدا

بابەتە پەیوەندیدارەکان