راپۆرتی/ ئهیاز ههركی
هەفتەی رابردوو بەهۆی لافاوی سەنتەری شاری دهۆکەوە سێ كهس گیانیان لەدەستدا و ژمارهیهك هاووڵاتیش برینداربوون و دەیان خێزان لەسهر ماڵ و حاڵی خۆیان بێلانە بوون.
یەکێتی و گەیاندنی کۆمەکی بەپەلە
ههر لە سەرەتای ئەو رووداوە سروشتییەوە سەرکردایەتی یەکێتی بەتایبەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وێڕای ناردنی پرسە و سەرەخۆشی و بروسکەی هاوخەمی بۆ خەڵکی شارەکە بەتایبەتی و قەزا و ناحیەکانی بادینان، کەتێیدا هاوخەمیی و هاوکاریی یەکێتی بۆ دەربڕین و ئامادەیی خۆی و یەکێتیی نیشاندا بۆ هەر هاوکارییەک چ مادی و چ مهعنهوی بۆ خەڵکە کارەساتبارەکە.
لەو رووەشەوە لەسەر داوا و راسپاردەی لێپرسراوی مەڵبەندی چواری ڕێكخستنی دهۆک، یهكێتی هاوکاریی زۆرێک لەو خێزانە زیانلێکەوتووانەی کرد کە ئێستا بێ ماڵ و حاڵن و ههڤاڵ جهمال یوسف، لێپرسراوی مهڵبهندی چواری دهۆک له سهردانێكی مهیدانیدا بۆ ناو هاووڵاتیانی زیانلێکهوتوو، به دواداچوونی وردی بۆ کێشه و گرفتهكانی خهڵک کرد و سهڕۆکی یهکێتی و سەرکردایهتی حزبهکهی لێ ئاگادارکردهوه.
هاوکارییەکانی سلێمانی بۆ دهۆک
جگە لەوەش به ئۆتۆمبێلێكی بارههڵگری گهوره زیاتر لە 500 سەبەتەی خۆراک لە سلێمانییەوە رەوانەی شاری دهۆک کرا و لەرێگەی چەند تیمێکەوە لە سنووری مهڵبهند و كۆمیتهكان راستهوخۆ دهستکرا به دابهشكردنی بهسهر ژمارەیەکی زۆر له خێزانە لێقهوماوەکاندا. چ لە سهنتهری شاری دهۆک و چ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و شارۆچکەی سیمێل.
لەو بارەیەشەوە دڵگەش ئەتروشی سەرپەرشتیاری ئهو تیمه له دهۆك رایگەیاند: پڕۆسەی دابەشکردنی هاوکارییهكانی یەکێتی و مەڵبەندی دهۆک بەردەوام دەبێت بۆ لێقهوماوانی شاری دهۆك و دهوروبهری و هاوکات لەگەڵ خهڵكی خۆماندا هاوکار دەبین و هەرچی لەتواناماندا بێت دەیکەین بۆ هەرچی زیاتر هاوکاریکردنی خەڵکە لێقەوماوەکە.
وتیشی: «ههر لە رۆژانی سهرهتاوه لهگهڵ خەڵکەکەی خوماندا هاوکاربووین و بەردەوامیش دەبین لە هاوكاردەبین و هەرچیش پێمان بکرێت بو هاوکاری کردنیان درێغی ناکەین.
لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆک بەردەوام لەگەڵ تیمەکان لەسەر خەتە
روونیشیکردەوە کە وەک یەکێتی هەمیشە لەگەڵ خەم و ئازارەکانی خەڵکەکەداین له پارێزگای دهۆك و بەردەوامیش دەبین تا زیاتر هاوکارییان بکەین.
هەروەها لێپرسراوی مهڵبهند بەردەوام لەگەڵماندا لهسهر خەتە بۆ دابینكردنی پێداویستییە سەرەكییەکان کە لەم قۆناغەدا بۆ خێزانە زیانلێکەوتووەکان پێویستیی هەنووکەیین.
لای یەکێتی جیاوازیی
لە نێوان شار و ناوچەکاندا نییە
جێی ئاماژەیە، لە چەند رۆژی رابردوودا دوای ئەو شەپۆلی باوبۆران و بارانبارینە بههێزی سنووری پارێزگای دهۆک و قەزاکانی دەوروبەری گرتەوە چەندین خانوو و ئۆتۆمبێل و شوێنی گشتی زیانیان بەرکەوت بەهۆی ئەوی بارانەکە لافاوێكی گهورهی لێکەوتەوە و زیانی گیانی و دارایی بە دانیشتوانەکەی گەیاند.
یەکێتیش وەک حزبێکی کوردستانی جیاوازیی لەنێوان هیچ شار و ناوچەیەکدا ناکات و هەوڵیداوە بەگوێرەی توانا چەندی بۆی بکرێت بەدەنگ هاووڵاتیانی ئەو شار و ناوچانەوە هاتووە.
خێزانە پەڕاگەندەکان و زیانە راگەیەندراوەکان
هەنووکە دەیان خێزان بێ ماڵ و حاڵ بوون و لە ئۆتێلەکانی دهۆک و دەوروبەریدا نیشتەجێ بوون و نزیکەی 500 بۆ 1000 ماڵیش ئاو چۆته ناو کەلوپەلەکانیانەوە و زیانی مادیی زۆریان بەرکەوتووە. ههروهها چەندین ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە و ژمارەیەکیش ئۆتۆمبێل بەتەواوی تێکشکاون و بە گوێرەی داتا راگەیەنداراوەکان لە فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای دهۆکەوە، زیانەکانی ئهو لافاوه بە ملیۆنان دۆلار دەخەملێنرێت .